تۆماری بایۆمە‌تری هاووڵاتیان بەردەوامە ..کارتەکە بۆ هەڵبژاردن و رایکردنی مامەڵەی هاووڵاتیان بەکار دێ

هەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری ئۆفیسی پارێزگای هه‌ولێری كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هەڵبژاردنه‌كانی عێراق ڕایده‌گه‌ینێت بۆ تۆماركردنی خێراتری بایۆمە‌تری، 42 تیمی تر زیاد ده‌كرێت.
٤٢ تیمی دیکە بۆ پرۆسەی بایۆمە‌تری زیاد کراون
پرۆسەی بایۆمە‌تری هاووڵاتیان بۆ نوێکردنەوەی کارتی دەنگدان لە پارێزگای هەولێر درێژەی هەیە کە ئەم کارتە وا دەکات هاووڵاتی گرەنتی لە بەشداری هەڵبژاردن هەبێ و کارتەکەیش بۆ چەند هەڵبژاردنێکە، پێوەست بەم پرسە، (عه‌لی قادر) بەڕێوەبەری ئۆفیسی پارێزگای هه‌ولێری كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق به ماڵپەڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕایگەیاند:" بۆ تۆماری بایۆمە‌تری ماوەی ساڵێکە ١٥ بنکەمان کردبوویەوە، بەڵام ئێستا ٤٢ تیمی دیکە زیاد دەکەین بۆ هه‌ر قه‌زا و ناحیه و شوێنێك كه پێویست بكات؛ به‌مه‌ش بۆ هاووڵاتی ئاسان ده‌بێت و ده‌توانێت له هه‌ر بنكه‌یه‌ك بێ ناوی خۆی تۆمار بكات یاخود شوێنی كۆنی خۆی كه ناوی تێدا تۆمار بكات."
چی پێویستە هاووڵاتی لەگەڵ خۆیدا بیباتە بنکەوە؟
(عه‌لی قادر) گوتی: "هاووڵاتیان له كاتی سه‌ردانیكردن بۆ بنكه‌كانمان و تۆماركردنی ناوه‌كانیان ئاساییه سه‌ردانی هه‌ر بنكه‌یه‌كی ئێمه بكات و، پێویسته كارتی ئه‌لیكترۆنی پێشووی ده‌نگدانی ساڵی 2014ـی پێ بێت و له‌گه‌ڵ چوار به‌ڵگه‌نامه‌ی دیكە وه‌كو (ناسنامه‌ی باری شارستانی و ڕه‌گه‌زنامه‌ی عێراقی و پسووله‌ی خۆراك و كارتی زانیاری و ئه‌گه‌ر هه‌شبێت پاسپۆرت) ده‌توانێت له‌گه‌ڵ خۆی بیبات؛ هه‌روه‌ها هه‌ر هاووڵاتییه‌ك ده‌بێت خۆی ئاماده بێت چونكه وێنه‌ی ده‌گیرێت و په‌نجه‌مۆری لێ وه‌رده‌گیرێت و به نهێنی پارێزراو ده‌بێت تا ڕۆژی ده‌نگدان مافی ده‌نگدانی مسۆگه‌ر ده‌بێت."
كارتەکە بۆچەند هەڵبژاردنێکە
بەڕێوەبەری ئۆفیسی پارێزگای هه‌ولێری كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هەڵبژاردنه‌كانی عێراق ئاماژه‌شی دا:" نوێكردنه‌وه‌ی كارتی ده‌نگدان گرنگییەکی زۆری هه‌یه؛ چونكه وه‌كو تۆماره‌كانی دیکە نییە هاووڵاتی بۆ چه‌ند هه‌ڵبژاردنێك ده‌توانێ به‌كاری بهێنێت؛ ئه‌و كارته‌ی بایۆمە‌تری كه پێیان ده‌درێت وێنه‌ی خۆی له‌سه‌ر ده‌بێت و، ڕۆژی ده‌نگدان ته‌نها ئه‌و كارته لای بێت به‌سه و، هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی تری ناوێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی كه پاڵێوراون و ده‌یانەوێت ببن به كاندیدی حزبه‌كان پێویسته ئه‌م تۆماره‌یان كردبێت، چونكه یه‌كێكه له مه‌رجه‌كانی بایۆمە‌تری ده‌بێت خۆی بۆ ئه‌و بازنه‌یه تۆمار بكات كه ده‌نگده‌ریه‌تی، كه ناوی نه‌بێت كێشه‌ی بۆ دروست ده‌بێت و، ڕه‌نگه نه‌توانێت خۆی كاندید بكات؛ بۆ هاووڵاتییش ناوی مسۆگه‌ر نابێت ئه‌گه‌ر تۆماری بایۆمە‌تری نه‌كات؛ به تۆماركردنی هاووڵاتی له بایۆمە‌تری مافی كاندید و به‌شداریكردنی ده‌بێت له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژادرن."
پرۆسەکە گه‌شه و ڕه‌وتی دیموكراتیک له وڵاته‌كه به‌ره‌وپێش ده‌بات
ده‌شڵێت: "ناوتۆماركردنی بایۆمە‌تری قۆناغێكی زۆر گرنگه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هاووڵاتی ده‌بێت خۆی سه‌ردان بكات؛ دیاره گه‌شه و ڕه‌وتی دیموكراتیک له وڵاته‌كه به‌ره‌وپێش ده‌بات، به‌وه‌ی تۆماره‌كه پاك ده‌بێته‌وه له هه‌موو ئه‌و كه‌موكووڕیانه‌ی كه تۆماره ئاساییه‌كه تێیدا بوو، له‌وانه‌ش ناوی مردوو لێره ناتوانێت تێیدا بێت، بۆیه داوا له هاووڵاتیانی خۆمان ده‌كه‌ین بچن سه‌ردانی ناوه‌ندی بنكه‌كانمان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ناوی خۆیان تۆمار بكه‌ن و خێرایش كاره‌كانیان ڕایی ده‌كرێت، چونكه ماوه‌كه‌ی سنوورداره و به درێژایی ساڵ هه‌موو ساڵێك نابێت ئه‌مه ئه‌مساڵ كراوه‌ته‌وه و، تێچووی زۆری تێده‌چێت كه له ئه‌ستۆی عێراقه و ڕه‌نگه بوودجه‌ی ته‌رخانكراوی ڕابگیرێت و كۆتایی پێ بێت له ماوه‌یه‌كی دیاركراودا."
کارتەکانی هەڵبژاردنی پێشوو بڵاوکراونەتەوە
ده‌رباره‌ی ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی كۆمسیۆن له هەڵبژاردنی پێشوو كه كارته‌كانیان له‌لای كۆمسیۆنه گوتی: "كارته‌كانی ئه‌م هاووڵاتیانه‌مان له بنكه‌كانی تۆماركردنی خۆماندا بڵاو كردووەته‌وه و به ته‌له‌فۆن و نامه‌ش ئاگادارمان کردوونەتەوە كه بێن كارته‌كانیان ببه‌نه‌وە، چونكه هیچ كات ئه‌و فه‌رمانبه‌ره وه‌رناگیرێته‌وه ئه‌گه‌ر تۆماری بایۆمە‌تریی نه‌كردبێت، له كاتی هەڵبژاردنیشدا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كارته‌كه‌ی لای ئێمه‌یه دبێت ناوه‌كه‌ی تۆمار بكاتەوە و لە ناوه‌كه‌ی خۆی مسۆگەر ببێتەوە."
پسووله‌ی بایۆمە‌تری ده‌بێتە یه‌كێك له به‌ڵگه داواكراوه‌كان بۆ ڕاییكردنی كاری ڕۆژانه‌ی هاووڵاتیان
له‌كۆتایی لێدوانه‌كه‌یدا (عه‌لی قادر) ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه "ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ی ئێستا ده‌ستمان پێ كردووه و فه‌رمانبه‌ری زیاترمان دامه‌زراندووه و تیمی زیاترمان داناوه و حكوومه‌تی هه‌رێمیش ده‌ستی یارمه‌تیی داوه و، پارێزگاریش گشتاندنێكی ده‌ركردووه بۆ گشت فه‌رمانگه‌كان كه هەر هاووڵاتییەک پسووله‌ی بایۆمە‌تریی پێ نه‌بوو كارەکەی ڕایی نه‌كه‌ن؛ واتە پسووله‌ی بایۆمە‌تری ده‌بێتە یه‌كێك له به‌ڵگه داواكراوه‌كان بۆ ڕاییكردنی كاری ڕۆژانه‌ی هاووڵاتیان؛ بۆیه داوا ده‌كه‌ین هاووڵاتیان سه‌ردانی ناوه‌نده‌كانمان بكەن و، لە حه‌فته‌ی دابێتەوە تیمه‌كانمان دەست دەکەن بە کار."
نه‌شوان به‌رزنجی




