له سۆران یادی بۆردوومانی ئۆردووگای زێوه كرایه‌وه

سۆران-KDP.info- بریندار و كه‌سوكاری شه‌هیدان داواكار بوون له (سه‌رۆك بارزانی) سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ڕۆژێك بۆ ڕیفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان دیاری بكات، بۆ ئه‌وه‌ی خوێنی ئه‌وان به فیڕۆ نه‌چێت.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، له شارۆچكه‌ی سۆران، به ئاماده‌بوونی به‌رپرسانی حزبی و حكوومی و برینداره‌كان و كه‌سوكاری شه‌هیدان، یادی 31 ساڵه‌ی بۆردوومانی ئۆردووگای زێوه كرایه‌وه.
بریندار و كه‌سوكاری شه‌هیدان داواكار بوون له (سه‌رۆك بارزانی) سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ڕۆژێك بۆ ڕیفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان دیاری بكات، بۆ ئه‌وه‌ی خوێنی ئه‌وان به فیڕۆ نه‌چێت.
له‌و یاده‌دا (ئه‌شقی مه‌لا) به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی شه‌هید و ئه‌نفالكراوانی سۆران بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: له بۆردوومانه‌كه‌دا 151 كه‌س شه‌هید بوون و زیاتر له 200 هاووڵاتی دیكه‌یش بریندار بوون.
گوتیشی: ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی شه‌هید و ئه‌نفالكراوانی سۆران، به ئاماده‌بوونی به‌رپرسانی حكوومی و حزبی و برینداره‌كان و كه‌سوكاری شه‌هیدان یادی بۆردوومانه‌كه كرایه‌وه و برینداره‌كان ڕێزیان لێ نرا.
ئه‌مڕۆ 31 ساڵ به‌سه‌ر بۆردوومانكردنی ئۆردووگای زێوه له ناوچه‌ی مه‌رگه‌وه‌ڕی رۆژهه‌ڵاتی كوردستاندا تێده‌په‌ڕێت، كه له به‌ره‌به‌یانی رۆژی 9/6/1985 له لایه‌ن 8 فڕۆكه شه‌ڕكه‌ره‌كانی عێراقه‌وه ئۆردووگاكه بۆ ماوه‌ی 15 خوله‌ك بۆردوومان كرا.
رابین شێروانی




