دادگای دانیمارک دوو که‌سی به تاوانی کۆکردنه‌وه‌ی 4.5 ملیۆن یۆرۆ بۆ په‌که‌که تۆمه‌تبار کرد

هه‌ولێر-KDP.info- ئاژانسی فرانس پرێس بڵاوی کرده‌وه، که دوو که‌س له‌لایه‌ن دادگای دانیمارکه‌وه به تاوانی کۆکردنه‌وه‌ی بڕی چوار ملیۆن و پێنجسەد هەزار یۆرۆ بۆ په‌که‌که تۆمه‌تبار کردووه.
ئاژانسه‌که ئاماژه به‌وه ده‌دات ئه‌و پاره‌یه له ڕێی ڕۆژ تیڤییه‌وه کۆ کراوه‌ته‌وه له دانیمارک و چه‌ند جارێک به تۆمه‌تی هاندانی تیرۆر مۆڵه‌تی لێسه‌ندراوه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها بڵاوی کرده‌وه که ئه‌و پاره‌یه له نێوان ساڵانی 2009و 2012 کۆ کراونه‌ته‌وه، حه‌فته‌ی دابێ سزای ئه‌و دوو که‌سه له‌لایه‌ن دادگاوه ئاشکرا ده‌کرێت.




