له 25 ساڵ لەمەوبەرەوە ده‌ستی پێ‌کرد؛ کورد له په‌نابه‌رییەوە بەرەو دەوڵەتبوون

ئاژانسەکان-KDP.info- لە سمینارێک‌دا لە ئینستیتۆی ڕۆژهەڵاتی ناوینەی واشنتن‌دا ڕۆشنایی خرایە سەر پێگەی کورد؛ هەر لە ساتەوەختی پەنابەریەتییەکەیەوە تا ئەمێستایەی وا خەریکە ببێتە دەوڵەت.
دیارە له ئینستیتیوتی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له واشنتۆندا سیمینارێک بۆ یادی 25 ساڵه‌ی دابینکردنی ناوچه‌ی ئارام بۆ گه‌لی کوردستان ڕێک خرا؛ لە بۆنەی ئەو سیمینارەوە، شرۆڤەیەکی سیاسی له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته له ژماره‌یه‌ک له ناوه‌نده میدیاییه‌کانی ئه‌مریکا بڵاو بووه‌وه. له‌وانه، واشنتۆن‌پۆست و ماڵپه‌ڕی بلومبێرگ. له‌و شرۆڤه‌یه‌دا هاتووه که دیموکرات و کۆمارییه‌کانی ئه‌مریکا له‌سه‌ر چەند شتێک تەبا و کۆکن؛ یەک لەوانە گرنگیی هاوکاریکردنی کورده له عێراق و ئەو ده‌وروبه‌رەدا. هەر‌دوو حزب پشتیوانیی پڕۆژه‌یاساکە ده‌که‌ن که ڕاسته‌وخۆ چه‌ک به حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بدرێت. ته‌نانه‌ت دۆناڵد ترامپ کاندیدی کۆمارییەکان بۆ سه‌رۆکایه‌تی ئه‌مریکاش قسه‌ی بۆیان هه‌یه.
بابه‌ته‌که باس له‌وه ده‌کات که جاران ئه‌مریکا هێنده په‌رۆشی کورد نه‌بووه و ته‌نانه‌ت له ساڵی 1975ـدا له‌سه‌ر خواستی شای ئێران، (سی‌ئای‌ئه‌ی) هاوکاریی له کورد بڕی و، به جێی هێشتن تا ڕژێمی عێراق کوشتوبڕیان بکات. له ساڵی 1988ـدا ڕۆناڵد ڕێگان سه‌رۆکی ئه‌وکاتی ئەمەریکا، چاوی خۆی نوقاند له ئاستی ڕژێمی سه‌دامدا ئەو کاتەی بە چەکی کیمیایی هێرشی کرده سه‌ر کورد. ساڵی 1991 ـیش سه‌رۆک بۆش کاردانه‌وه‌یەکی وای نەبوو ئەو ئانەی ڕژێمی سەدام دیسانەوە هێرشی کرده‌وه سه‌ر کور، به‌ڵام ئیتر سه‌رۆک جۆرج دەبلیۆ بوش وه‌ک ئه‌وانی پێش خۆی نه‌کرد، له ئاست ئێش و ئازاری کورددا بێهه‌ڵوێست بوه‌ستێت و له ترسی دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌نفالکردنی کورد بڕیاری دا ناوچه‌ی ئارام و دژەفڕین دابین بکرێت و، هاوپه‌یمانان چاودێریی ئاسمانی عێراق بکه‌ن. ئه‌م پرۆسه‌یه تا ساڵی 2003 به‌رده‌وام بوو .
بابه‌ته‌که ده‌ڵێ له سیمیناره‌کەدا گه‌لێک له‌و کەسانە ئامادە بوون که کاتی خۆی به‌رپرس بوون له پرۆسه‌که‌دا؛ پێده‌چێ له کاتی خۆیدا ته‌واو تێنه‌گه‌یشتبێتن چی ده‌که‌ن. جه‌نه‌راڵ ئه‌نتۆنی زینی که سه‌رۆکی ده‌سته‌ی دابینکردنی ئارامی بووه، ده‌ڵێ "به پێی پرۆسه‌که په‌نابه‌رانی کورد گه‌ڕێندرانه‌وه سه‌ر ماڵی خۆیان، ئه‌و تیمه‌ی کاره‌که‌ی ده‌کرد هه‌ڵبژارده بوون. په‌یوه‌ندیش له نێوان سه‌رباز و ئه‌فسه‌راندا زۆر جوان بوو".
ئه‌ندرۆ ناتسواز سەر‌ۆکی به‌شی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی نەهامەتی (لە ئاژانسی ئه‌مریکاییی په‌ره‌پێدان) دەڵێ: "کە داوایان لێ کردم تیمێکی فریادڕەس بۆ باکووری عێراق ئاماده بکه‌م، که‌سم نه‌بوو، چونکه فریادڕەسەکانمان ناردبوو بۆ ئه‌سیوبیا و ئەفریقای خواروو. ناچار بووم هه‌روا ده‌ستبه‌کار ببم. شاره‌زایه‌کی ناو‌داری بواری بەره‌نگاربوونه‌وه‌ی نەهامەتیم هێنا؛ فرێد کۆنی؛ ئه‌و پێشنیاری وا بوو سه‌ره‌تا به‌ته‌مه‌نه‌کان بگێڕینه‌وه بۆ شوینی خۆیان، ئینجا ئه‌وانی دیکە."
ئه‌نتۆنی زینی و جه‌ی گارنه‌ر ئاشکرایان کرد که ئه‌وان له کاتی خۆیدا، به ڕوون و ئاشکرا قسه‌یان له‌گه‌ڵ سوپای عێراقدا کردووه و له مانگه‌کانی یه‌که‌مدا قسه‌ی خۆیان کردووه؛ گارنه‌ر دەڵێ: "هه‌ر یه‌که‌مجار پێمان وتن ئه‌گه‌ر هێرش بکه‌نەوە سه‌ر کورده، هه‌تا دوایه‌کتان ده‌کوژین، دەست لە که‌ستان ناپارێزین؛ دیار بوو قسه‌که‌مان کاری خۆی کرد؛ له‌و کاته‌دا ئه‌مریکا ڕێگای دا له هه‌ولێر حکوومه‌تی خۆیان دروست بکه‌ن، ئێستا هه‌ولێر پایته‌ختی وڵاتێکه، له فڕۆکه‌خانه مۆر له پاسپۆرته‌کان ده‌درێت، باج وه‌رده‌گیرێت، نوێنه‌رایه‌تیی 35 وڵاتی لێیه، پێنجیان ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشن."
فه‌لاح مسته‌فا دەڵێ 25 ساڵ لەمەوبەر باوەڕمان نەدەکرد ئەمەی ئێستای لێ دەرچێ. باسی لەوەش کردووە کە "له ساڵی 1991، کورد مه‌ترسیی ئه‌وه‌یان له‌سه‌ر بوو ببن به په‌نابه‌ری یه‌کجاری، ئێستا زۆر نزیکن له‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی خۆیان هه‌بێ" .هه‌روه‌ها ده‌ڵێ "ئه‌مه ڕێگای کرده‌وه تا له ساڵی 2003 ئه‌مریکا شه‌ڕی عێراق بکات" .
ئه‌نتۆنی زینی زۆر وریایی ده‌دات له دروستکردنی ناوچه‌ی ئارام له شوێنی دیکە بۆ نموونه سووریا و ده‌ڵێت "که‌س ناتوانێت له دووگیانی‌دا، چاوه‌ڕێی ئاوسانێکی دی بکات، ئه‌وه‌ی هه‌یه که له سکیدایه .له‌وانه‌یه خه‌ڵکانێک وا بزانین ئه‌م کاره له 2003ه‌وه ده‌ستی پێکردووه، به‌ڵام به‌شی یه‌که‌می 25 ساڵ لەمەوبه‌ر ده‌ستی پێ‌کرد کاتێک چووین به هانای په‌نابه‌رانی کورده‌وە".




