کچە ئێزدییەکی ڕزگار، له واشنتۆن خه‌ڵات کرا
__2016_06_08_h17m52s44__HK.jpg)
ئاژانسەکان-KDP.info- سامیه، ئەو کچە ئێزدییەی پێرارەکە کەوتە دەستی داعش و، لەگه‌ڵ سەدان کچە ئێزدیی دیکەدا ڕفێنرابوون، له واشنتۆندا ڕێزی لێ گیرا و خه‌ڵات کرا.
ڕۆژنامه‌ی جیروزاڵم‌پۆست دەنووسێت: "ئه‌و هەموو ئازار و ئەشکەنجە و مەینەتی و نەهامەتییەی ئه‌و کیژۆڵە بەستەزمانە دیویەتی، ناچێتە ئەقڵەوە."
سامیه له ڕێوڕه‌سمێکدا بە بەرچاوی ٤٠٠ که‌سەوە لەو واشنتۆنەدا ڕێزی لێ نرا و خه‌ڵات کرا؛ ڕۆژنامه‌که دەنووسێت ئێستا سامیه، ئەو کچە ئازا بوێرە، به‌رگری له هاووڵاتیانی خۆی ده‌کات. داوا له کۆمه‌ڵگەی نێوده‌وڵه‌تی ده‌کات به فریای ئه‌و کچانه‌ی دیکه‌وه بچن که هێشتایش دیلی ده‌ستی داعشن.
رۆژنامەکە هەروەها ئاماژە بەوە دەکات کە به‌شی زۆری کچانی ئێزدی که ڕزگار کراون له کەمپەکانی ئه‌ڵمانیا و کوردستاندا ده‌ژین.




