٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

"لەهیچ شوێنێك نەبووە تو بەشێك بیت لە حكوومەت و مۆڵەت بە حكوومەت بدەیت"

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی پازدە ڕۆژ مۆڵەتی داوە بە سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان گوایە بڕیار لەسەر جێبەجێكردنی سیستەمی لامەركەزیەت بدات! ئەندامێكی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانییش پێی وایە ئەوە پڕۆژەی سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنە نەك ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی.

 

مینا ئاوەكەلەیی، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "ئێمە وەك پارتی و فراكسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی پشتگیریی لامەركەزیەت دەكەین و پێمان وایە دەبێت بەشێك لە دەسەڵاتەكانی ئەنجوومەنی وەزیران و وەزارەتەكان بدرێت بە پارێزگاكان، ئەنجوومەنی پارێزگاكانیش كاراتر بكرێن و هاوكاری بكرێن بۆ ئەوەی كارەكەیان باشتر بەڕێوە بچێت و ڕۆڵی خۆیان وەك چاودێر ببینن.

 

لەبارەی دیاركردنی وادەیەك بۆ ئەنجوومەنی وەزیران لەلایەن ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانییەوە، ئەو ئەندامەی فڕاكسیۆنی پارتی گۆتی: "ئەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی كردوویەتی و پازدە ڕۆژ مۆلەتی داوە بە حكوومەت بۆ ئەوەی سیستەمی لامەركەزیەت جێبەجێ بكات، ئەوە زیاتر بۆچوون و پڕۆژەی سەرۆكایەتیی ئەنجوونە تا بۆچوونی ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگا، چونكە تا ئێستا دەنگی لەسەر نەدراوە، لە هیچ شوێنێك نەبووە تو بەشێك بیت لە حكوومەت و مۆڵەت بە حكوومەت بدەیت."

 

مینا ئاوەكەلەیی ئەوەشی خستە ڕوو، ئەگەر ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی پڕۆژەیەكی وەهای هەبووایە بۆ ئەوەی داوای زیادكردنی پشكی پارێزگاكان بكرێت، ئەوە لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانەوە پڕۆژەیەك بۆ پەرلەمانی كوردستان بەرز دەكرایەوە، ئینجا لەو ڕێگەیەوە پڕۆژەكەی پێشكەش بە حكوومەت بكردایە نەك بەم شێوەیەی ئێستا خۆت بەشێك بیت لە حكوومەت و مۆلەت بۆ حكوومەت دیاری بكەیت.

 

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار