٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دەزگای بارزانی هاوكاریی 202 خێزان دەكات.. پێداویستیی تەندروستییش درایە نەخۆشخانەی رۆژئاوا

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هەماهەنگی لەگەڵ رێكخراوەكانی TDHوIOMلە كەمپی دیبەگە، ترمزی ئاو و لایت شەحن و رایەخ و خۆراكیان بەسەر 202 خێزانی ئاوارەی مووسڵ و ناوچەكانی دەوروبەری دابەش كرد. هاوكات دەزگای بارزانی لەگەڵ رێكخراوی Food for Hungryــی كەنەدی، بە هەماهەنگی لەگەڵ رێكخراوی Greater Than Me Foundationـی ئەمەریكایی، 300 كیلۆ لە دەرمان و پێداویستی تەندروستییان بۆ نەخۆشخانەی رۆژئاوا لە شاری هەولێر دابین كرد.

رۆژی 8/6/2016 لەدرێژەی دابەشكردنی كۆمەك و هاوكاری و پێداویستییەكان بەسەر پەنابەر و ئاوارەكان لە هەرێمی كوردستان، لە هەڵمەتێكدا دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هەماهەنگی لەگەڵ ڕێكخراوەكانی TDHوIOMلە كەمپی دیبەگە ترمزی ئاو و لایت شەحن و خاولی و پریاسكە (خۆراكی وشك) و پێداویستی پاككەرەوە بەسەر 202 ماڵباتی ئاوارەی مووسڵ و ناوچەكانی دەوروبەری دابەش كرد كە تازە روویان لە كەمپ كردووە.

شایانی باسە، ئۆفیسی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە كەمپی دیبەگە، بە شێوەیەكی بەردەوام هاوكاری و پێداویستی بەسەر خێزانە ئاوارەكاندا دابەش دەكات، هاوكات بۆ ئەو ئاوارانەی كە تازە روو دەكەنە كەمپی دیبەگە، دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هاوكاری لەگەڵ چەند رێكخراوێكی بیانی كەلوپەل و پێداویستی و ژەمەخۆراكی گەرم و شوێنی حەوانەوەو چەندین پێداویستی دیكەیان بۆ دابین دەكات.

لە لایەكی دیەوە، رۆژی 8/6/2016 لە درێژەی هاوكاریكردنی كەرتی تەندروستی لە هەرێمی كوردستان، دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هاوكاری رێكخراوە مرۆڤدۆستەكان بە شێوەیەكی بەردەوام هاوكاریی تەندروستیی نەخۆشخانە و بنكە تەندروستییەكانی هەرێمی كوردستان دەكات، لەو میانەیەیشدا دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هاوكاری لەگەڵ هەردوو رێكخراوی Food for Hungryـی كەنەدی و Greater Than Me Foundationـی ئەمەریكایی، 300 كیلۆ داو و دەرمان و پێداویستیی تەندروستییان پێشكەشی نەخۆشخانەی رۆژئاوا لە شاری هەولێر كرد.

شایانی باسە، دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هاوكاری و هەماهەنگی لەگەڵ رێكخراوە مرۆڤدۆست و وڵاتانی هاریكاربەخش، لە هەوڵی بەردەوامدایە بۆ دابینكردنی داوودەرمان و پێداویستیی تەندروستی بۆ بنكە و نەخۆشخانەكانی هەرێمی كوردستان، بۆ ئەو مەبەستەیش رۆڵی گەورەی بینیوە لە پڕكردنەوەی ئەو كەموكوڕیانەی كە لە بواری كەرتی تەندروستیدا دروست دەبن.

 

هەواڵی پەیوەندیدار