٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بە وێنە؛ له‌ به‌رده‌ڕه‌ش درووشمی ''بەڵێ بۆ ڕیفراندۆم و سەربەخۆیی و ده‌وڵه‌تبوونى كوردستان'' به‌رز كرایه‌وه‌

سەرچاوە: KDP.info

به‌رده‌ڕه‌ش-KDP.info-  له‌ كه‌رنه‌ڤاڵێكى گه‌وره‌ى جه‌ماوه‌ریدا، ئەمشه‌و لە سەنتەری شارۆچكه‌ى به‌رده‌ڕه‌ش به‌ به‌شداریى لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانى سنووره‌كه‌ و هەموو چین و توێژەكانی ده‌ڤه‌ره‌كه‌، بەشدارییان لە كەرنەڤاڵی "بەڵێ بۆ ڕیفراندۆم و سەربەخۆیی و ده‌وڵه‌تبوونى كوردستان" كرد و، پشتگیریی خۆیان بۆ په‌یام و هەوڵ و پرۆژه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كه‌ى (سەرۆك بارزانی) بۆ ڕاگەیاندنی دەوڵەتی سەربەخۆى كوردستان ڕاگەیاند.

(خه‌لیل مه‌حموود ئوسى) قایمه‌قامى قه‌زاى به‌رده‌ڕه‌ش، به‌ ناوى خه‌لكى ده‌ڤه‌رى به‌رده‌ڕه‌ش گوتی: "ئێمە بە هەموو چین و توێژەكانی سنوورى شارۆچكه‌ى به‌رده‌ڕه‌ش پشتیوانی لە هەوڵ و پرۆژه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كه‌ى (سەرۆك بارزانی) سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەكەین بۆ ڕیفراندۆم و سەربەخۆیی و ده‌وڵه‌تبوونى كوردستان، ئێمە وەك جەماوەری ناوچەكە پەیمان دەدەین پشتگیری لە ڕیفراندۆم و سەربەخۆییی كوردستان بكەین و ئامادەین لەو پێناوەیشدا هەموو قوربانییەك بده‌ین كه‌ به‌درێژایى سه‌دساڵى ڕابردوو شۆڕش و خه‌بات و قوربانیى زۆرمان داوه‌، به‌ڵام به‌هۆى رێككه‌وتنامه‌ى سایكس پیكۆوه‌ زوڵم و سته‌مێكى زۆر له‌ ئێمه‌ى كورد كرا، ئێستایش ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی هاتۆته‌ پێش بۆ ئێمه‌ى كورد زێرینه‌ و نه‌یقۆزینه‌وه‌ دیسان دووباره‌ تووشى سایكس پیكۆیه‌كى تر ده‌بینه‌وه‌؛ بۆیه‌ یه‌كرێزیى نێوماڵى كورد پێویسته‌ تا ده‌وڵه‌تى كوردستان دابمه‌زرێت".

نه‌شوان به‌رزنجى

هەواڵی پەیوەندیدار