د. حهمید دهربهندى: خاڵى سنووریى پیشابوورمان كردهوه

ههولێر-KDP.info- ڕاوێژكاری سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ڕایگهیاند، دەروازەی سنووری پیشابوور بۆ هەناردەکردنی خواردن، دەرمان و پێداویستیی مرۆیی كرایهوه.
(د. حەمید دەربەندی) بەرپرسی دۆسیەی رۆژئاوای کوردستان لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: "بەرپرسی دەروازی سنووری پیشابوور ئاگادار کراوەتەوە لەوەی کە بۆ هەناردەکردنی دەرمان و خواردن و پێداویستیی مرۆیی دەروازەی سنووری پیشابوور بکرێتەوە".
(دەربەندی) هەروەها گوتی: "لەبەر ئەوەی یارمەتییەکان بە نرخێکی هەرزان بگاتە دەست هاونیشتمانیان لە رۆژئاوای کوردستان، نابێت هیچ لایەنێک لە باشووری کوردستان و رۆژئاوای کوردستان گومرک لەسەر شتومەکەکان دابنێن".




