لەو کچە ئێزدیانەی داعش ڕفاندوونی، دووانیان لە فەللوجە دۆزرانەوە
_(1)__2016_06_07_h16m38s29__HK.jpg)
ئاژانسەکان-KDP.info- (مونا) و (نادیه) دوو کچه کوردی ئێزدینە داعش لەمێژە ڕفاندبوونی، ئاخری لە فەلووجەدا دۆزراونەوە.
ڕۆژنامهی دهیلیتهلهگرافی بهریتانیا دهڵێ، وەختی خۆی خهڵێکی زۆر له فهلووجه ڕایانکردووه، بەڵام ئهم دوو کچه نهیشیاندهزانی له کوێنە هەتا ڕابکەن؛ ئیسماعیل مهحلاوی لە ژەنەراڵەکانی سوپای عێراق دەڵێ کابرایەک بە تەلەفۆن شوێنی ئەو دوو کچەی پێیان گوتووە.
داعش پێرارەکە ئهو دوو کچەی بەرەو ڕەقە ڕفاندبوو؛ ئیتر پاش چەند جارێک کڕینوفرۆش، رەوانەی فەلووجە کرابوون.
ئەو ژەنەراڵە دەڵێ ڕەنگە 150 هەتا 200 کچە ئێزدیی دیکەیش لە فەلووجەدا گیریان خواردبێ.




