٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

" له‌م دوو ساڵه‌ی دواییدا كۆمپانیاكانی كه‌نه‌دا توانیان شوێنپێیه‌كی قایم له‌ كوردستان دابمه‌زرێنن"

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  له‌دیداریدا لەگەڵ راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، باڵیۆزی كه‌نه‌دا له‌ ئوردن و عێراق رایگه‌یاند، له‌م دوو ساڵه‌ی دواییدا كۆمپانیاكانی كه‌نه‌دا توانیان شوێنپێیه‌كی قایم له‌ كوردستان دابمه‌زرێنن، كه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوولادایه‌.

ئه‌مڕۆ 6/6/2016 (مه‌سروور بارزانی) راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له‌ (برنۆ ساكۆنامی) باڵیۆزی كه‌نه‌دا له‌ ئوردن و عێراق و شاندی یاوه‌ری كرد، كه‌ به‌بۆنه‌ی كۆتایهاتنی كاره‌كه‌ی سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانی كرد.

له‌ دیدارێكدا هاوكاریی سه‌ربازی كه‌نه‌دا بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ و په‌یوه‌ندی سیاسی و ئابووری له‌ نێوان هه‌رێمی كوردستان و كه‌نه‌دا تاوتوكرا. له‌وباره‌وه‌ بالیۆزی كه‌نه‌دا له‌ ئوردن و عێراق ئاماژه‌ی به‌ كۆمپانیاكانی كه‌نه‌دا له‌ هه‌رێمی كوردستان كرد و رایگه‌یاند، له‌م دوو ساڵه‌ی دواییدا كۆمپانیاكانی كه‌نه‌دا توانیان شوێن پێیه‌كی قایم له‌ كوردستان دابمه‌زرێنن، كه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوولادایه‌. هه‌روه‌ها ئاشكرای كرد،  حكوومه‌تی وڵاته‌كه‌ی له‌ به‌رنامه‌ی دایه‌ وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ دروستكردنی په‌یوه‌ندی درێژخایه‌ن بوونی دیپلۆماسی خۆی له‌ هه‌رێمی كوردستان زیاد بكات و له‌ هاوكاریه‌كانیشی بۆ كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت.

له‌به‌رامبه‌ردا مه‌سروور بارزانی سوپاسی ساكۆنامی كرد بۆ ئه‌و رۆڵه‌ی گێڕای  له‌ دروستكردن و پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و كه‌نه‌دادا. هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست. هه‌روه‌ها سوپاسگوزاری خۆشی به‌رامبه‌ر كه‌نه‌دا نیشاندا له‌ به‌رده‌وامبوونی له‌ شه‌ڕی تیرۆریستان و هاوكاریكردنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌.
 

هەواڵی پەیوەندیدار