٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پارتی و یەکێتی، ڕیفراندۆم و پەرلەمان و زۆر شتی دی دەخەنەوە بەر باس

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  (كاكەمین نەجاڕ)ئەندامی مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاشكرای كرد، پەیوەندییەكانی هەرێم و بەغدا و كارەكانی پەرلەمان تەوەری كۆبوونەوەی ئەم جارەی پارتی و یەكێتی دەبێ و، دەیشڵێ، ڕێککەوتنی ستراتیژی نێوان پارتی و یەکێتی لاواز بووە.


ئەو ئەندامەی مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی ڕاگەیاند: "هێشتا ڕۆژی بەڕێوەچوونی كۆبوونەوەی پارتی لەگەل یەكێتی دیاری نەكراوە، ئەگەر كۆ بووینەوە ئەوا پەیوەندییەكانی هەرێم و بەغدا و ڕیفراندۆم و كارەكانی پەرلەمانی كوردستان تەوەری كۆبوونەوەی نێوان پارتی و یەكێتی دەبێت."

(نەجاڕ) دەربارەی ڕێكکەوتنی ستراتیژی گوتی: "مەرج نییە لە كۆبوونەوەی ئەم جارەدا باس لە ڕێکكەوتنی ستراتیژی بكەین، کە لە ڕاستیدا لەسەر ئەرزی واقع ڕێكکەتنی ستراتیژی لاواز بووە، بەڵام ڕێكەوتنەكە هەر ماوە، چونكە (سەرۆك بارزانی) و (مام جەلال) ئیمزایان كردووە و، ئا لەبەر ئەوە ڕێكکەتنەوەكە ڕەت ناكرێتەوە؛ یەكێتییش چوو ڕێكکەوتنی لەگەڵ گۆڕاندا كرد، بەبێ ئەوەی ڕەچاوی ڕێککەوتنی نێوانمان بكات."


قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار