زانكۆی كوردستان (٦١) زەمالەی خوێندن بۆ دەرچووانی دوانزەی ئامادەیی ڕادەگەیێنێت

هەولێر-KDP.info- وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، دەرچووانی پۆلی دوانزەی ئامادەیی ئاگادار دەكاتەوە، كە زانكۆی كوردستان – هەولێر (٦١) زەمالەی خوێندنی لە (١٠) پسپۆڕی جیاواز بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠١٦-٢٠١٧) پێشكەش بە دەرچوانی پۆلی دوانزەی ئامادەی ئامادەیی كردووە، بۆیە داوا لە دەرچوانی پۆلی دوانزەی ئامادەیی دەكات ئەوانەی خوازیاری خوێندنن لەو زانكۆیە و مەرجەكانیشیان تێدایە، دەتوانن داواكاری پێشكەش بكەن.
یەكەم: مەرجەكان
1. مەرجی نمرە: كۆنمرەی ئامادەیی بۆ خوێندنی بەرایی (بەكالۆریۆس) دەبێت بەم شێوەیە بێت.
ا. بۆ زانستە كۆمەڵاییەتییەكان لە سەرووی (٨٠%) بێت.
ب. بۆ زانست و كۆمپیوتەر لە سەرووی (٨٥%) بێت.
2. مەرجی زمان: كەمترین نمرەی داواكراو بۆ زەمالەی خوێندن بۆ (PTE) بە بەراورد بە (IELTS) یان (TOFEL) بەم شێوەیە دەبێت.
ا. بۆ زانستە كۆمەڵایەتییەكان دەبێت نمرەی (PTE) بریتی بێت لە (٤٥).
ب. بۆ زانست و كۆمپیوتەر دەبێت نمرەی (PTE) بریتی بێت لە (٤٥).
ت. هەر خوێندكار/قوتابییەك لە (45) كەمتر و زیاتر لە (35) لە (PTE) بهێنێ ساڵێك ڕاهێنانی زمانی ئینگلیزی لە بەشی بنەڕەتی زانكۆی كوردستان پێ دەكرێت.
پ. خوێندكار/قوتابی تێیستی داخڵبوون دەكەن (Department-specific School Entrance Test) كە ئەوەیش یارمەتییان دەدات بۆ بەرزكردنەوەی نمرەی گشتییان.




