٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

حکوومەت کاتی دەوامی فەرمانبەرانی لە مانگی پیرۆزی ڕەمەزاندا دیاری کرد

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  حکوومەتی هەرێمی کوردستان کاتەکانی دەوامی فەرمانبەرانی لە مانگی پیرۆزی ڕەمەزاندا دیاری کرد.

دەقی لێدوانی گوته‌بێژی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان:

بۆنه‌ی هاتنه‌‌وه‌ی مانگی پێرۆزی ره‌مه‌زانه‌وه، گه‌رمترین پیرۆزبایی ئاراسته‌ی هاوڵاتییانی هه‌رێمی کوردستان ده‌که‌ین به تایبه‌ت خانه‌واده‌ی شه‌هیدان و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌کان. هیوادارین ئه‌م مانگه ببێته هه‌وێنی پته‌وکردنی گیانی ته‌بایی و چاره‌سه‌رکردنی گرفته‌کان و سه‌رکه‌وتن به‌سه‌ر تیرۆردا.


به‌م بۆنه‌یه‌شه‌وه ڕایده‌گه‌یه‌نین که ده‌وامی فه‌رمی له گشت داموده‌زگاکانی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له مانگی ره‌مه‌زاندا له کاتژمێر 9ـی به‌یانی ده‌ستپێده‌کات و له کاتژمێر 2 ـی دوای نێوه‌ڕۆ کۆتایی دێت.

 

سه‌فین موحسین دزه‌یی         
گوته‌بێژی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان
 


 

هەواڵی پەیوەندیدار