بانکی نێوده‌وڵه‌تی هیوای به داهاتووی چاکسازی و گه‌شه‌ی ئابوورییه له هه‌رێمی کوردستان

هەولێر-KDP.info- بانکی نێوده‌وڵه‌تی ڕایگەیاند، هیوامان بە سەرکەوتنی پڕۆسەی چاکسازیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەیە. له دواڕاپۆرتی خۆیدا کە ٢٢٩ لاپه‌ڕه‌یه، بانکی نێوده‌وڵه‌تی هیوای خۆی به سه‌رکه‌وتنی پرۆسه‌ی چاکسازیی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و داهاتووی ئابووریی کوردستان ڕاگەیاند.
(فه‌رید به‌لحاج) به‌رپرسی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی بانکی نێوده‌وڵه‌تی له پێش وتاری ڕاپۆرته‌که‌دا ده‌ڵێت "هیوامان زۆره که کوردستان له ته‌نگژه‌کانی ئێستا ڕزگاری ده‌بێت و داهاتووی ناوچەکە گه‌شه". هەروەها باس لەوە دەکات کە "تیمه‌کانمان گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و بڕوایه‌ی که کوردستان سه‌رچاوه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندی سروشتی، خاکی به‌پیتی کشتوکاڵ و دانیشتووانێکی کارزان و گه‌نج و هەروەها حکومه‌تێکی هه‌یه که نیازی چاکسازییه و کۆمه‌ڵگەی نێوده‌وڵه‌تی خوازیاری هاوکاریی ئه‌و هه‌رێمه‌ی هه‌یه."
لەو بارەیەوە به‌رپرسی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی بانکی نێوده‌وڵه‌تی، دەڵێت "هەرێمی کوردستان هه‌موو ئامرازه‌کانی ده‌رچوون له قه‌یران و کێشه‌ی هه‌یه، بۆیە پێکه‌وه هاوکار ده‌بین بۆ ئەوەی هەرێمی کوردستان لەو قەیرانە ڕزگاری بێت".




