٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

"گۆڕێكی بەكۆمەڵى دیكه‌ى كوردان دۆزرایەوە.. حكوومه‌تى هەرێم كار بۆ هەڵدانەوەیان دەكات"

سەرچاوە: KDP.info
 
كەركووك-KDP.info- لە گەڕەكێكی عەرەبنشینی شاری كەركووك، گۆڕێكی بەكۆمەڵ دۆزراوەتەوە و مێژووەكەی بۆ سەردەمی رژێمی پێشووی بەعس دەگەڕێتەوە، نوێنەری ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك بۆ گۆڕەبەكۆمەڵەكانیش دەڵێ، رووفاتی ناو گۆڕەكە كوردن و بەم زووانەش حكوومه‌تى هەرێم كار بۆ هەڵدانەوەیان دەكات.
 
(جوان حەسەن)، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "بەر لە سێ رۆژ، لە گەڕەكی عرووبەی سەنتەری شاری كەركووك، گۆڕێكی بەكۆمەڵ دۆزراوەتەوە و پێشبینی دەكرێت رووفاتی ژمارەیەك هاووڵاتیی كوردی تێدا بێت و لە سەردەمی رژێمی بەعسدا شەهید كرابن، چونكە گۆڕەكە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی رژێمی پێشوو كە لە گەڕەكێكی عەرەبنشینی كەركووكە، بۆیە گومانمان نییه‌ لەوەی رووفاتەكانی نێو گۆڕەكە هاووڵاتیی كورد بن".
 
(حەسەن) گوتیشی: "وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالكراوانی هەرێم رەزامەندی دەربڕیوە بۆ هەڵدانەوەی گۆڕەكە، ئێمەیش نووسراومان بۆ دادگا كردووە تا فەرمانی هەڵدانەوەى دەربكات و ئەو كات تیمێكی هەڵدانەوەی گۆڕەبەكۆمەڵەكان كاری لەسەر دەكات، بە هۆی نەبوونی زانیاریی پێشوەختەیشەوە، زانیاریمان لەبارەی ژمارەی رووفاتەكانی نێو گۆڕەبەكۆمەڵەكە نییە".
 
قائید میرۆ
 

هەواڵی پەیوەندیدار