600 كه‌س له مووسڵه‌وه خۆیان گه‌یانده مه‌خموور

هه‌ولێر-KDP.info- شه‌شسه‌د كه‌س له ده‌وروبه‌ری مووسڵه‌وه كه له‌ژێر چنگی تیرۆریستانی داعشدا بوون، خۆیان رزگار كردوو گه‌یشتنه قه‌زای مه‌خموور، گوته‌بێژی هێزی پێشمه‌رگه‌یش له‌و میحوه‌ره ده‌ڵێ، به‌هۆی بڕینی رێگایه‌كی دوور و ته‌قه‌ی چه‌كدارانی داعشه‌وه، هاوڵاتیانی راكردوو ره‌وشی ته‌ندروستییان له مه‌ترسیدا بووه.
(ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر) گۆته‌بێژی میحوه‌ری مه‌خموور به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاند "هه‌ڵهاتنی هاووڵاتیانی ژێر چنگی تیرۆریستانی داعش به‌رده‌وامی هه‌یه؛ ئه‌مڕۆیش 600 كه‌سی ده‌وروبه‌ری مووسڵ خۆیان گه‌یانده سه‌نگه‌ره‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له میحوه‌ری مه‌خموور و، دواتر گه‌یاندرانه سه‌نته‌ری قه‌زای مه‌خمووور بۆ ئه‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا بكرێت.''
(ئه‌نوه‌ر) گوتیشی "له رێگادا تیرۆریستانی داعش ته‌قه‌یان له‌و هاووڵاتیانه كردبوو و یه‌كێك له‌وان بریندار ببوو، هه‌ڵبه‌ته له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه‌وه چاره‌سه‌ری سه‌ره‌تایی بۆ كراوه و ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كانی هه‌ولێر كرا، ئه‌وانی تریش ره‌وشیان تێكچووبوو، هه‌ربۆیه بۆ چاره‌سه‌ركردن ره‌وانه‌ی كه‌مپی دیبه‌گه بۆ حه‌واندنه‌وه‌ی ئاواره‌كان كران.''
قائید میرۆ




