٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئاگرەکەی کەرکووکیان هێشتا پێ دانەمرکاوەتەوە

سەرچاوە: KDP.info

کەرکووک-KDP.info- ئەمڕۆ دەبێتە یەک مانگ دوو بیرەنەوت لەو کەرکووکەدا دەسووتێت و، زەحمەتە تا حەفتەیەکی دیکەیش پێیان دامرکێتەوە؛ زیانی ڕۆژانەشی زیاتر لە چوارھەزار بەرمیل نەوتە.

 

سەرۆکی لیژنەی نەوت‌وغاز لە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک (ئەحمەد عەسکەری) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ دەبێتە یەک مانگ کە دووبیرە نەوتی کەرکووک دەسووتێن وتاوەکو ئێستاش نەتواندراوە ئاگرە کە کۆنترۆڵ بکرێت و، پێشبینیش دەکرێت تاوەکو حەفتەی داھاتوو درێژە بکێشێت."

 

سەرۆکی لیژنەی نەوت‌وغاز لە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک ڕوونیشی کردەوە، بەپێی ئەو ڕاپۆرتەی ئامادە کراوە زۆر زیان بە کەرەستەکان نەگەیشتووە، بەڵام ڕۆژانە زیاتر لە چوار ھەزار بەرمیل نەوت دەسووتێت.

باسی لەوەش کرد، ھۆکاری دانەمرکانەوەی ئەو ئاگرە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، ھەندێک کەرستە ھەیە پێویستە ھەبێت و لەوێ نییە.

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار