پرۆفیسۆر مسته‌فا زه‌ڵمی له ته‌مه‌نی 91 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد

هه‌ولێر-KDP.info- به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پرۆفیسۆر (مسته‌فا زه‌ڵمی) له ته‌مه‌نی 91 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.
دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند ڕۆژێك به‌ر له ئێستا باری ته‌ندروستی تێكچووه و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراوه، سه‌عات 1:00 شه‌و له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی شاری هه‌ولێر كۆچی دوایی كرد.
برایه‌كی دكتۆر (مسته‌فا زه‌ڵمی) ڕاگه‌یاند، ئێستا ته‌رمی ناوبراو له مزگه‌وتی جه‌لیل خه‌یاتی شاری هه‌ولێره و پاش ئه‌وه‌ی نوێژی له‌سه‌ر ده‌خوێنن ته‌رمی ناوبراو به‌ره‌و شارۆچكه‌ی خورماڵی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه به‌ڕێده‌كرێت و له گۆڕستانی خۆرماڵ به‌خاك ده‌سپێردرێ.
پرۆفیسۆر (مسته‌فا زه‌ڵمی) خاوه‌نی 80 به‌رهه‌مه له‌بواره‌كانی شه‌رعی و یاسایی
ساڵی 1924 لە گوندی زەڵمی ناوچه‌ی ھەورامان پارێزگای سلێمانی لە دایک بووە.
ساڵی 1946 خوێندنی ئایینی له كۆیه ته‌واو كردووه.
ساڵی 1965 له زانكۆی به‌غدا به كۆلۆریۆسی له یاسا وه‌رگرتووه.
ساڵی 1969 له زانكۆی به‌غدا ماسته‌ری له بواری شه‌ریعه به‌ده‌ستهێناوه..
ساڵی 1971 له زانكۆی ئه‌زهه‌ر ماسته‌ری له فیقهی به‌راوردكاری به ده‌ستهێناوه. ساڵی 1973 له زانۆی قاهیره ماسته‌ری له یاسا وه‌رگرتووه.
ساڵی 1975 لە فیقھی بەراوردکاری له زانكۆی ئوهه‌زهه‌ر دكتۆرای یه‌كه‌می وه‌رگرتووه‌وە.
ساڵی 2005 به پله‌ی ئیمتیاز و له‌بواری یاسا له زانكۆی به‌غدا دکتۆرای دووەمی به‌ده‌ستهێناوه.




