لەسەر ئەرکی سەرۆکوهزیران، تەرمی دوو گەنجی ئێزدی دەگەڕێندرێنەوە ھەرێمی کوردستان

ههولێر-KDP.info- بەرێوبەری گشتیی کاروباری ئێزدی لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگهیاند، سەرهتای ئەم مانگه دوو گەنجی کوردی ئێزدی لە دهریای ئیجهی یۆناندا خنکان، لەسەر ئەرکی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمیش تەرەمهكانیان دەگەڕێندرێنەوە بۆ ھەرێم.
(خەیری بۆزانی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند "لە سەرهتای ئەم مانگەوە دوو گەنجی کوردی ئێزدی لە دەریای ئیجە لە یۆنان خنکان کە بەرەو ئەوروپا کۆچیان دەکرد و کەسوکارەکەیان دەیانویست تەرمەکانیان بگەڕێندرێەوە بۆ ھەرێمی کوردستان، بۆیە سەرۆکی حکوومەتی ھەرێم ئامادەیی دەربڕیووە تەواوی کار و خەرجییەکانی گەڕانەوەی لەئەستۆ بگرێت.''
گوتیشی، ھەر کاتێک رێکارە یاساییەکان تەواو بوون، تەرمەکایان دەگەڕێندرێنەوە بۆ ھەرێم.
ئەو دوو گەنجهی کوردی ئێزدی ناوەکانیان (ئەیاد سەعدۆ حوسێن) و(خەیرۆ خەلەق خدیدە)یە.
بڵند ئیبراھیم




