٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بان كی موون، سه‌ردانی شانده‌كه‌ی شنگالی بۆ ئه‌مه‌ریكا دواخست

سەرچاوە: KDP.info

شنگال-KDP.info-  بڕیاربوو سەرەتای ئەم مانگە بۆ گەیاندنی داواکاریی کوردانی ئێزدی شاندێکی شنگال سەردانی ئەمەریکا بکات، بەڵام لەسەر داوای(بان کی موون) بۆ ناوەڕاستی ئەم مانگە دواخرا.

قایمقامی قەزای شنگال (مەحما خەلیل) بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، بڕیار بوو لە دەستپێکی ئەم مانگەوە شاندێکی کوردانی ئێزدی سەردانی ئەمەریکا بکەن و، لەگەڵ بەرپرسانی ئەمەریکا و یوئێندا کۆ ببنەوە، تا داواکاریی خەڵکی شنگالیان پێبگه‌یه‌نن؛ به‌ڵام، لەسەر داوای (بان کی موون) سەردانەکە بۆ ناوڕاستی ئەم مانگە دواخرا، لەبەر ئەوەی(موون) لە ئەمەریکا نییە و سەردانی وڵاتانی ئاسیای کردووە.

بڵند ئیبرھیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار