٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ڕووسیا ده‌ڵێ چه‌ك ده‌ده‌ین به‌ پێشمه‌رگه‌، به‌ڵام نه‌مانداوه‌ته‌ په‌كه‌كه‌

سەرچاوە: KDP.info

مۆسكۆ-KDP.info-  گوته‌بێژی فه‌رمیی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا(ماریا زاخارۆڤا)، پێدانی چه‌ك به‌ په‌كه‌كه‌ به‌ پڕۆپاگنده‌ی توركیا ناو ده‌بات، جه‌ختیش ده‌كاته‌وه‌ كه‌، وڵاته‌كه‌ی وه‌ك توركیا به‌ قاچاخ مامه‌ڵه‌ به‌ چه‌كه‌وه‌ ناكات.

(زاخارۆڤا) گوتیشی، ''ئه‌و لێدوانانه‌ی كه‌ له‌ ئاناكاراوه‌ بلاو ده‌كرێنه‌وه‌، ته‌نیا خه‌یاڵن و پێوه‌ندیێكیان به‌ واقیعه‌وه‌ نییه‌. پێچه‌وانه‌ی توركیا، ڕووسیا به‌ شێوه‌ی قاچاخ مامه‌ڵه‌ به‌ چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییه‌وه‌ ناكات.''

گوته‌بێژی فه‌رمیی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا ئاماژه‌یشی دا، وڵاته‌كه‌ی چه‌كی جۆراوجۆر ده‌دا به‌ پێشمه‌رگه‌، به‌ڵام له‌ ڕێگه‌ی حكوومه‌تی عێراقه‌وه‌.

هه‌روه‌ها گوتی، ڕووسیا به‌ شێوه‌یه‌كی ئاشكرا هاوكاریی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ده‌كات بۆ جه‌نگی دژ به‌ داعش.

سپۆتنیك

هەواڵی پەیوەندیدار