دارا به‌کر ساڵح له پۆسته‌كه‌ی لابرا؛ به فه‌رمانی فه‌لاح مسته‌فا بووه

هه‌ولێر-KDP.info- فه‌رمانگه‌ی پێوه‌ندییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، به فه‌رمانی به‌رپرسی پەیوەندییەکانى دەرەوەى حکوومەت، (دارا به‌کر ساڵح) لە پۆستى نوێنەرى حکوومەتى هەرێمى کوردستان لە فەڕەنسا لادرا.
به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یێندراوی فه‌رمانگه‌ی پێوه‌ندییه‌كانی هه‌رێم، لە چوارچێوەى ئەو دەسەڵاتەى کە سەرۆکایەتیى ئەنجوومەنى وەزیران بە بەرپرسى پەیوەندییەکانى دەرەوەى حکوومەتى هەرێمى داوە، رۆژى 31/5/2016 بە نووسراوى ژمارە 776 و بە ئیمزاى بەرپرسى پەیوەندییەکانى دەرەوەى حکوومەتى هەرێم، (دارا به‌کر ساڵح) لە پۆستى نوێنەرى حکوومەتى هەرێمى کوردستان لە فەڕەنسا لادرا.
راگەیاندنى فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوەی حكوومه‌تی هه‌رێم له نووسراوێكیدا كه وێنه‌یه‌كی بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیومكراتی كوردستان نێردراوه، هاتووه، کە ئەمە هەنگاوێکى ئیدارییە و سەرۆکایەتیى ئەنجوومەنى وەزیران ئەو دەسەڵاتەى بە بەرپرسى پەیوەندییەکانى دەرەوەى حکوومەت داوە.
هەروا هاتووه، تا دەستبەکاربوونى نوێنەرێکى تازە لە فەڕەنسا (على حه‌سه‌ن عارەب) جێگرى نوێنەرى حکوومەتى هەرێم لە فەڕەنسا، لەژێر چاودێرى و فەرمانى راستەوخۆى بەرپرسى فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوە کاروبارەکانى نوینەرایەتى بەڕێوە دەبات.




