كه‌ره‌م: پێویست بوو پێش سێ ساڵ ریفڕاندۆم ئه‌نجام بدرایه

هه‌ولێر-KDP.info- نوێنه‌رێكی كورد له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق جه‌خت ده‌كاته‌وه، له سه‌ردانی ئه‌مجاره‌ی شاندی هه‌رێمی كوردستاندا، هاوبه‌شیی كورد له‌گه‌ڵ عێراق باس ده‌كرێت؛ ده‌شڵێت، ئه‌گه‌ر پێش سێ ساڵ خۆمان له عێراق جیا كربایه‌وه ئێستا له‌گه‌ڵ ئه‌م قه‌یرانانه به‌ره‌وڕوو نه‌ده‌بووین.
(دكتۆر عه‌ره‌فات كه‌ره‌م) په‌رله‌مانتاری پارتی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاند "بڕیاره شاندێكی هه‌رێمی كوردستان بۆ دانوستان له‌باره‌ی چه‌ند پرسێكه‌وه بچێته به‌غدا و ئامانجی شانده‌كه‌ش هاوبه‌شیی كورده له عێراقدا، چونكه تاسه‌ر خه‌ڵكی ئێمه بێ مووچه و بودجه و شه‌ڕی داعش هه‌روا نامێنێته‌وه، خۆ ئه‌گه‌ر به‌رله سێ ساڵ هه‌رێم خۆی له‌گه‌ل به‌غدا یه‌كلا كردبایه‌وه، ئێستا ره‌وشی هه‌رێمی كوردستان به‌و شێوه‌یه نه‌ده‌بوو، پێویست بوو پێش سێ ساڵ ریفڕاندۆم ئه‌نجام بدرایه و سه‌ربه‌خۆیی خۆمان راگه‌یاندبوایه.''
په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی كورد گوتیشی "ئه‌گه‌ر ئێمه ببینه ده‌وڵه‌ت هه‌ڵبه‌ت قه‌یرانه‌كانی ئێستا نامینن و ده‌بینه ئه‌ندام له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ئه‌وكات ئه‌ركی ده‌ستوور و قانوونیمان ده‌بێت، هه‌روه‌ك چوون یۆنان تووشی قه‌یرانی ئابووری بووه‌وه، یه‌كێتیی ئه‌ورووپا ده‌ستی گرت تا رزگاری ده‌بێت، به‌ڵام ئێمه كه ده‌وڵه‌ت نین هه‌ر ده‌گه‌ڕێینه‌وه بۆ به‌غدا.''
(دكتۆر عه‌ره‌فات) ده‌شڵێ "ناكرێ هه‌ر كاتێك به‌غدا به‌هێز بێت ئه‌وه‌مان به‌سه‌ردا بێنێ و كه لاوازیش بوو هانا بۆ هه‌رێمی كوردستان بێنێت، له سه‌ردانی ئه‌مجاره‌ی كورد ئه‌وه له‌گه‌ڵ به‌غدا یه‌كلا ده‌بێته‌وه؛ خۆ مه‌رجیش نییه به‌غدا رازی ببێت ئێنجا ریفڕاندۆم بكه‌ین، ئه‌مجاره كورد خۆی یه‌كلا ده‌كاته‌وه ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ عێراقین پێویسته یاسا و ده‌ستوور جێبه‌جێ بكرێت، ئه‌گه‌ر ئه‌وه نه‌كرا خۆ نابێت رشتنی ئه‌م هه‌موو خوێنه‌ی شه‌هیدانمان بۆ ئه‌وه بێت له‌گه‌ڵ عێراق بین و به‌غدا هه‌ر ئه‌وه‌مان به‌سه‌ردا بێنێ كه هێناویه‌ت.''
قائید میرۆ




