٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

"پشتگیریی کوردستان دەکەین"

سەرچاوە: KDP.info
 
بەغدا-KDP.info-  نوێنەری کۆتای مەسیحی لە پەرلەمانی عێراق (یونادم یووسف کەننا) دەڵێ، پشتگیریی کوردستان دەکەین بۆ ریفراندۆم و ئەگەر ریفراندۆمەکەیش بکرێ، ئەوا زیاتر لە 95 لە سەدی خەڵکی دەنگی بۆ دەدەن.

 

نوێنەری کۆتای مەسیحی لەپەرلەمانی عێراق (یونادم یووسف کەننا) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند" ھەر گەلێک مافی ئەوەی ھەیە بڕیار لەچارەنووسی خۆی بدات و ریفراندۆم ئەنجامبدات، لە ئێستایشدا ئەگەر ریفراندۆم بکرێ، ئەوا 95 لە سەدی خەڵک بە بەڵێ دەنگی بۆ دەدەن، بەڵام دۆخەکە چەندە گونجاوە لە ئێستادا کە ماڵئاوای لە بەغدا بکرێ، ئەوا پێویستە هەڵوەستەی لەسەر بکرێ.

 

 (یونادم یووسف کەننا) گوتیشی، بڕیاردانی لەچارەنووس، مافێکی رەوای گەلی کوردستانە و ئێمە پشتگیری دەکەین.

 

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار