٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

"پارەی مامۆستایانی چاودێری هۆڵی تاقیکردنەوە دابەش دەکرێ"

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  سەرۆکی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان ئاشکرای کرد، ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاری دا، کە پارە بۆ مامۆستایانی چاودێری هۆڵی تاقیکردنەوە خەرج بکرێ.

سەرۆکی یەکێتیی ماموستایانی کوردستان (ئەحمەد گەرمیانی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: یەکێتیی ماموستایانی کوردستان بە ئامادەبوونی وەزیری پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دا و، تێیدا باس لە چەند پرسێک کرا لەوانە ئامادەکاری بۆ تاقیکردنەوەکانی پۆلەکانی 12و9ی بنەڕەتی و رێنمایی و ماموستایانی چاودێری ھۆڵی تاقیکردنەوەکان.

(ئەحمەد گەرمیانی) گوتیشی، ھەر لە کۆبوونەوەکەدا وەزیری پەروەردە باسی لەوەکرد کە ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاری خەرجکردنی پارەی ماموستایانی چاودێری ھۆڵی تاقیکردنەوەکانی ساڵی رابردووی داوە و پارەکە ئێستا لەبانک ئامادەیە و بەزووترین کات دابەش دەکرێت وھیچ کێشەیەکی نەماوە.

 

(گەرمیانی) باسی لەوەش کرد، ھەردوولا جه‌ختمان لەسەر خەرجکردنی نیومووچەی ماموستایان کردووە کە کار بکەین بۆ ئەوەی ئەنجوومەنی وەزیران لەزوترین کاتدا ئەو نیو مووچەیەش دابەش بکات.

 

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار