یوئێن: یەپەگە ڕێ لە پەنابەرانی حەلەب دەگرێ

هەولێر-KDP.info- نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان نیگه‌رانی ده‌رده‌بڕێت له‌سه‌ر ڕێگرتن له په‌نابه‌رانی حه‌له‌ب له‌لایه‌ن چه‌کدارانی یه‌په‌گه‌وه.
لە به‌یاننامه‌یه‌کدا نووسینگه‌ی هه‌ماهه‌نگیی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ کاروباری مرۆڤ (ئۆچا)، نیگه‌رانیی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کرتووه‌کانی ڕاگه‌یاند له‌سه‌ر ڕێگریی چه‌کدارانی یه‌په‌گه و ده‌سه‌ڵاتی په‌یه‌ده له هه‌زاران هاووڵاتیی لاشەڕ (سیڤیل) که له شه‌ڕی حه‌له‌ب ڕایان‌کردووه تا بگه‌نه ناوچه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وان.
یوئێن ڕایگه‌یاندووه، له‌م چه‌ند ڕۆژه‌دا نزیکه‌ی دووهه‌زار که‌س ناوچه‌کانی مه‌راعی و شێخ عیسای نزیک حه‌له‌بیان چۆڵ کردووه که داعشی تێدایه و نزیکه‌ی حەوتهه‌زار کەسیش له لایه‌ن یه‌په‌گه‌وه ڕێگرییان لێ ده‌کرێت تا ناوچه‌ی شه‌ڕ به جێ بهێڵن.




