داواكاری گشتی داوا لە نەوشیروان مستەفا دەكات لەبەردەم دادگای لێكۆڵینەوە ئامادە بێت

ههولێر-KDP.info- داواكاری گشتی داوا لە (نەوشیروان مستەفا) دەكات لەبەردەم دادگەی لێكۆلینەوە ئامادە بێت و، بڕیارەكەی دادگایش لە ڕێگای بەرپرسی مەكۆی گۆڕان لە هەولێر گەییشتووەتە بزووتنەوەی گۆڕان و، دەبوایە ڕۆژی 1ـ6-2016 لەبەردەم دادگا ئامادە بێت.
داواكارییهكهی داواكاری گشتی بۆ ئەوەیه لێكۆڵینەوە لەگەڵ ڕێكخهری گشتیی بزووتنهوهی گۆڕان (نهوشیروان مستهفا)دا بكرێت لەسەر ئەو گرتەدەنگییەی چەند مانگ بەر لە ئێستا لە میدیاكاندا بڵاو كرایەوە و تێیدا باس لە تەقەكردن لە كۆنسووڵخانەكان و ڕفاندنی ئەندازیارانی بیانی و تێكدانی ئاساییشی هەرێم دەكات.
(حاكم سامح) سەرۆكی دادگای تێهەڵچوونەوەی هەولێر بە نوێنەرایەتیی ئەنجوومەنی دادوەری لێدوان بۆ ڕاگەیاندنەكان دەدات لەمبارەیەوە.
بەگوێرهی سەرچاوەكانی ناو بزووتنەوەی گۆڕان، بڕیارەكەی دادگا لە ڕێگای بەرپرسی مەكۆی گۆڕان لە هەولێر گەییشتووەتە بزووتنەوەی گۆڕان و دەبوایە ڕۆژی 1ـ6-2016 لەبەردەم دادگە ئامادە بێت.




