سایلۆکانی دهۆك بە ڕووی جووتیاراندا کراونەتەوە

دهۆک-KDP.info- رێوشوێنی تایبه‌ت بۆ وه‌رگرتنی گه‌نمی جووتیاران دیاری كراوه و، سایلۆ و گۆڕه‌پانه‌كانی سنووری پارێزگای دهۆك به رووی جووتیاراندا كرانه‌وه و، ئێشتا ئەوان گه‌نم راده‌ستی سایلۆ‌كان ده‌كه‌ن.
(نازم محه‌ممه‌د) به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی بازرگانیی گه‌نم و جۆ له پارێزگای دهۆك بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: له سایلۆ و گۆڕه‌پانه‌كانی سنووری پارێزگای دهۆك ده‌ست به وه‌رگرتنی گه‌نمی جووتیاران كرا، ئێستا قه‌ره‌باڵغیێكی زۆر له به‌ر ده‌رگای سایلۆ‌كان هه‌یه؛ جووتیاران رۆژانه بۆ هه‌ر سایلۆیه‌ك 100 تا 110 تڕێله گه‌نم ڕاده‌ستی سایلۆ‌كان ده‌كه‌ن.
گوتیشی: له سنووری پارێزگای دهۆك ته‌نیا سێ سایلۆ هه‌ن، ئه‌وانیش سایلۆكانی فه‌یدیێ، شێخان و زاخۆ، له‌گه‌ڵ كۆگای ڕووڤیا، كه ئه‌و سایلۆیانه توانای وه‌رگرتنی 105 هه‌زار تۆن گه‌نمیان هه‌یه.
(محه‌ممه‌د) ئه‌وه‌شی گوت: ئه‌مساڵ گه‌نمێكی باش له سنووری دهۆك به‌رهه‌م هاتووه و، پێشبینی ده‌كه‌ین نزیكه‌ی 296 هه‌زار تۆن گه‌نمی جووتیاران وه‌ربگرین، بۆ هه‌ر تۆنێك ئه‌گه‌ر پله یه‌ك بێت 700 هه‌زار دینار، پله دوو 600 هه‌زار دینار، پله سێ 500 هه‌زار دینار دیاری كراوه.
رابین شێروانی




