٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بی‌بی‌سی زنجیرە ‌فیلمێکی بەڵگەمەند له‌سه‌ر کۆچی به‌کۆمه‌ڵی کوردان بڵاو ده‌کاته‌وه‌

سەرچاوە: KDP.info

ئاژانسەکان-KDP.info-  په‌یامنێری بی‌بی‌سی بۆ کاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، که‌ له‌ چه‌ند قۆناغێکی مێژووییدا هاوڕێی کورد بووه‌ و به‌ ڕاپۆرته‌کانی ده‌نگی کوردی گه‌یاندووه‌ته‌ جیهان، ‌فیلمێکی بەڵگەمەندی له‌سه‌ر کۆچی کورد وه‌ک ڕێگایه‌کی ناڕه‌زایی بڵاو کردووه‌ته‌وه‌.

 

جیم مۆ، له‌و ‌فیلمە بەڵگەمەندەدا ئەو په‌یامە‌ ده‌گه‌یێنێت که‌ کورد له‌ پێناو گه‌یشتن به‌ ئازادیدا، کۆچی کردووە؛ ئەو فیلمە،‌ ٥٠ خوله‌ک باسی‌ ئازاری کورد ده‌کات، کاتێک له‌ ده‌ست ڕژێمی سه‌ددام به‌کۆمه‌ڵ به‌ره‌و چیا و سنوور ڕایان‌کرد و، به‌رله‌وه‌ی وڵاتانی ڕۆژاوا ناوچه‌یەکی ئارامیان بۆ دابین بکەن، گە‌لێکیان کەوتنە به‌ر گوللەی تانکه‌کانی سه‌دام و، زۆرێکیشیان لە ‌سه‌رمادا ڕه‌قیان بردەوە‌. هەروەها باس له‌ چیرۆکی نوێی کۆچی کورد ده‌کات، ئەمجارەیان له‌ ده‌ستی داعش و به‌ هه‌مان شێوه‌ کۆچ له‌ پێناو ئازادیدا.

هەواڵی پەیوەندیدار