"کوردەکان مافی خۆیانه سه‌ربه‌خۆ بن"

ئاژانسەکان-KDP.info- داڤید ئیگناسیۆ نووسه‌ری ئه‌مریکایی لە توێی بابەتەکەی 'واشنتۆن‌پۆست'ـی‌دا ده‌ڵێ ئه‌مریکا پێویسته سیاسه‌ته‌کانی ڕاست بکاته‌وه و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی دوای ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی دروست بکات.
ئیگناسیۆ ده‌ڵێ: "من له سه‌ردانی ناوچه‌کەدا ئه‌وه‌م بینی که له ڕووی سه‌ربازییه‌وه پێشکه‌وتنی زۆرمان به ده‌ست هێناوه، سه‌رکرده سه‌ربازییه‌کانمان له عێراق و سووریا له باشترینه‌کانن، پێشمه‌رگه که هاوپه‌یمانمانن زۆر ئازا و به‌توانان، کورد له سووریا زۆر ئازان؛ ئه‌گه‌رچی وڵاتانی دراوسێ نیگه‌رانییان هه‌یه، به‌ڵام کوردەکان مافی خۆیانه سه‌ربه‌خۆ ببن و کوردستانی گه‌وره دروست بکه‌ن، نه‌ک ته‌نیا له هه‌رێمێکدا."
ئیگناسیۆ لە وتارەکەیدا داوا ده‌کات له‌گه‌ڵ ئەو سه‌رکه‌وتنه سهربازییانەدا، ئه‌مریکا سیاسه‌ته‌کانی خۆی بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ونی کورد ڕاست بکاته‌وه




