عەزیز وەیسی: لە 'حەسەنشام'ـەوە تا وەرد هێزی پێشمەرگەی کوردستان سەرجەم ناوچەکەی لە داعش پاک کردەوە

هەولێر - KDP. info-فەرماندەی فەرماندەیی هێزی پێشمەرگەی کوردستان ئاماژە بەوە دەکات کە هێزی پێشمەرگە کوردستان ڕووبەرێکی بەرینی لە داعش پاک کردووەتەوە و بەپێی پلانی سەربازی دەچێتە پێشەوە.
لیوا عەزیز وەیسی فەرماندەی فەرماندەییی هێزی زێرەڤانی بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ڕووبەرێکی زۆر بەرینمان لە داعش پاک کردووەتەوە و؛ لە هێرشەکەی خازردا بەرگرییەکی سەختیان کردین، بەڵام ئاخری هەر بەزین و، لە ئاست پیشمەرگەدا خۆیان پێ ڕانەگیرا و، ڕایانکرد؛ هێزی پێشمەرگەی کوردستان چاوەڕوانی فەرمانی سەرۆک 'بارزانی'ـن؛ ئەوەی پێشمەرگەی کردی لە خازر، سەدا١٠٠ سەری گرت؛ هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە سەنگەری پێشەوەی جەنگدا جێگیر کراون".
گوتیشی: "لە حەسەنشامەوە تا وەرد هێزی پێشمەرگەی کوردستان سەرجەم ناوچەکەی لە داعش پاک کردووەتەوە و هێزی هاوپەیمانانیش دەستخۆشی و پیرۆزبایییان لێ کردین".




