بە وێنە: ئاكرێ لەگەڵ ڕیفراندۆم و سەربەخۆیی كوردستاندایە

ئاكرێ-KDP.info- ئەمڕۆ لە سەنتەری شاری ئاكرێ، هەموو چینوتوێژەكانی ناوچەكە بەشدارییان لە كەرنەڤاڵی "بەڵێ بۆ ڕیفراندۆم و سەربەخۆیی كوردستان" كرد و، پشتگیریی خۆیان بۆ هەوڵەكانی (سەرۆك بارزانی) بۆ راگەیاندنی دەوڵەتی سەربەخۆ، راگەیاند.
(جەوهەر حادێ) بەڕێوەبەری ئەوقافی ئاكرێ، بۆ دەزگاكانی راگەیاندن گوتی: "ئێمە بە هەموو چینوتوێژەكانی ئاكرێ پشتیوانی لە هەوڵەكانی (سەرۆك بارزانی) سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەكەین بۆ ڕیفراندۆم و سەربەخۆیی كوردستان، ئێمە وەك جەماوەری ناوچەكە پەیمان دەدەین پشتگیری لە ڕیفراندۆم و سەربەخۆیی كوردستان بكەین و ئامادەین لەو پێناوەیشدا هەموو قوربانییەك بدەین".












