٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

"رۆڵی ئه‌نه‌كه‌سه وه‌ك پێكهاته‌یه‌كی سه‌ره‌كی و نوێنه‌ری گه‌لی كورد له‌ ئیئتلافی نیشتمانی به‌رز نرخێندرا"

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان پێشوزای له‌ سه‌رۆكی ئیئتلافی نیشتمانی سووریا كرد و لەدیدارەکەدا له‌باره‌ی میكانیزمه‌كانی چۆنیه‌تی پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه‌ی نێوان پێكهاته‌كان‌ و پێویستی به‌شداریكردنی سه‌رجه‌م پێكهاته‌كان له‌ دروستكردنی بڕیاری سیاسی تایبه‌ت به‌ كاروباره‌كانی ئێستا و ئاینده‌ی وڵاته‌كه‌‌ گفتوگۆ كرا و هه‌موو جۆره‌ تاكڕه‌وی و پاوانخوازییه‌ك ره‌تكرایه‌وه، ‌كه‌ پێویسته‌ هه‌موو لایه‌نه‌كان له‌ شه‌ڕی دژ به‌ تیرۆریستانی داعش و به‌دیهێنانی ئاینده‌یه‌كی گه‌ش بۆ سوریا و ناوچه‌كه‌ رۆڵ و پێگه‌ی خۆیان هه‌بێت.

ئه‌مڕۆ 31/5/2016 (مه‌سروور بارزانی) راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له ئه‌نه‌س عه‌بده‌ سه‌رۆكی ئیئتلافی نیشتمانی سوری و شاندی یاوه‌ری كرد، كه‌ پێكهاتبوو له‌ حه‌واس سه‌عدون، عه‌بدولئه‌حه‌د ستیفۆ، هه‌یثه‌م ره‌حمه‌ و محه‌مه‌د جوجه‌.

له‌و‌ دیداره‌دا به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی تیشكخرایه‌ سه‌ر بارودۆخی مرۆیی و پێشكه‌وتنه‌ مه‌یدانییه‌كانی سوریا و ناوچه‌كه‌، له‌لای خۆیه‌وه‌ سه‌رۆكی ئیئتلافی نیشتمانی سوری سوپاسی هه‌ڵوێستی هه‌رێمی كوردستانی كرد، له‌به‌رامبه‌ر‌ حه‌واندنه‌وه‌ و پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه‌ بنه‌ڕه‌تیه‌كان به‌ ئاواره‌كانی سوریا.
هه‌ر له‌و دیداره‌دا له‌باره‌ی میكانیزمه‌كانی چۆنیه‌تی پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه‌ی نێوان پێكهاته‌كان‌ و پێویستی به‌شداریكردنی سه‌رجه‌م پێكهاته‌كان له‌ دروستكردنی بڕیاری سیاسی تایبه‌ت به‌ كاروباره‌كانی ئێستا و ئاینده‌ی وڵاته‌كه‌‌ گفتوگۆ كرا و هه‌موو جۆره‌ تاكڕه‌وی و پاوانخوازییه‌ك ره‌تكرایه‌وه، ‌كه‌ پێویسته‌ هه‌موو لایه‌نه‌كان له‌ شه‌ڕی دژ به‌ تیرۆریستانی داعش و به‌دیهێنانی ئاینده‌یه‌كی گه‌ش بۆ سوریا و ناوچه‌كه‌ رۆڵ و پێگه‌ی خۆیان هه‌بێت.

كۆبوونه‌كه‌ پاڵپشتی خۆی بۆ‌ چه‌سپاندنی مافه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی كورد له‌ ده‌ستووری ئاینده‌ی سوریا دووپاتكرده‌وه‌ و گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌كانی رۆژئاوا، كه‌ شاره‌زایی و ئه‌زموونێكی باشیان له‌ شه‌ڕی دژ به‌ داعش هه‌یه‌ به‌ پێویست و گرنگ دانا بۆ شه‌ڕی تیرۆریستان و پاراستنی ناوچه‌كه‌.  هه‌روه‌ها رۆڵی (ئه‌نه‌كه‌سه) وه‌ك پێكهاته‌یه‌كی سه‌ره‌كی و نوێنه‌ری گه‌لی كورد له‌ ئیئتلافی نیشتمانی به‌رز نرخێندرا.

هەواڵی پەیوەندیدار