"پێشمه‌رگه له شه‌ش قۆڵه‌وه داعشى تێك‌شكاند و شوێنى هێرشه‌كه‌ى لێ‌كردن به دۆزه‌خ"

خازر-KDP.info- فه‌رمانده‌ى به‌تالیۆنى دووى زێره‌ڤانى له میحوه‌رى خازر ڕایگه‌یاند، به‌ره‌به‌یانى ئه‌مرۆ له‌شه‌ش قۆڵه‌وه تیرۆریستان هێرشیانكرده سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانى پێشمه‌رگه، خۆشبه‌ختانه پێشمه‌رگه سه‌لامه‌تن و تیرۆرستانیش كوژراوى زۆریان هه‌یه و ئه‌و شوێنه‌شمان لێیان كرد به دۆزه‌خ.
موقه‌ده‌م (جه‌عفه‌ر كه‌ریم) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: " به‌ره‌به‌یانى ئه‌مرۆ سێشه‌ممه سه‌عات 3 و 10 خوله‌ك له میحوه‌رى خازر تیرۆرستانى داعش هێرشێكى به‌ربڵاویان كرده سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانى هێزى پێشمه‌رگه له نزیك حه‌سه‌ن شام و گوندى موفتیه و زاراخاتوون و تا به‌رزاییه‌كانى وه‌رده‌ك، به‌ڵام دواى شه‌رێكى قورس هێزه‌كانى پێشمه‌رگه قاره‌مانانه رووبه‌روویان بوونه‌وه و هێرشه‌كه‌یان له‌سه‌عات 5 و30 خوله‌ك تێكشكاندن.
موقه‌ده‌م (جه‌عفه‌ر) گوتیشى: "هێزه‌كانى پێشمه‌رگه هه‌موویان سه‌لامه‌تن و تیرۆرستانى داعش‌یش زیانى زۆریان هه‌یه و زۆریشیان لێ كوژراوه پێشمه‌رگه‌ش شوێنى ئه‌و هێرشه‌ى لێ‌كردن به دۆزه‌خ ."
ئه‌وفه‌رمانده‌یه‌ى هێزى پێشمه‌رگه ده‌شڵێت، فرۆكه جه‌نگییه‌كانى هاوپه‌یمانان رۆڵێكى باشیان گێرا له پشتیوانى كردنى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه له تێكشكاندنى ئه‌و هێرشه‌ى تیرۆرستانى داعش دا.
نه‌شوان به‌رزنجى




