ئاكرێ جەژنی 'بەڵێ بۆ ڕیفرامدۆم' ساز دەدات

ئاكرێ -KDP.info- بڕیار وایه سبه‌ی سێشه‌ممه هاووڵاتیانی ده‌ڤه‌ری ئاكرێ بە دروشمی 'به‌ڵێ بۆ ڕیفراندۆم' و، 'به‌ڵێ بۆ سه‌ربه‌خۆییی كوردستان'ـەوە جەژنێکی گەورە ساز بده‌ن.
(عەبدوڵا ئلیاس) كارگێری لقی 9ـی پارتیی دیموكراتی كوردستان و، جەژنەوانی جەژنەکە، بە ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "له‌ژێر دروشمی به‌ڵێ بۆ ڕیفراندۆم و، به‌ڵێ بۆ سه‌ربه‌خۆییی كوردستان و، بۆ پشتیوانیی له پرۆژه نه‌ته‌وه‌ییه‌كه‌ی (سه‌رۆك بارزانی) سبه‌ی سێشه‌ممه سەعات ٩:٣٠ له کانیمامکرۆک لە ناوەڕاستی شاری ئاكرێدا دەیکەینە جەژنێکی گەورە؛ لقی ٩ـی پارتیی دیموكراتی كوردستان جەژنەکە دەبات بەڕێوە و، بەو مه‌به‌سته‌ش له‌گەڵ داموده‌زگاكانی حكوومەت و لایه‌نه حزبییه‌كان و ڕێكخراوه پیشه‌یی و جه‌ماوه‌رییه‌كانیش کۆ بووینەتەوە و، ئەوانیش دێن بۆ جەژنەکە و دەیڕازێننەوە."
(عه‌بدوڵا ئلیاس) گوتیشی: "له‌و جەژنە جه‌ماوه‌رییه‌دا بەڕێوەبەری ئەوقافی یاکرێ، به ناوی جه‌ماوه‌ری ده‌ڤه‌ری ئاكرێوە وتارێک پێشکەش دەکات."
نەشوان بەرزنجی




