ڕەوشی خوورماتوو ئارام نییە

خورماتوو -KDP.info- بەرپرسێكی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاماژەی بەوەكرد، ڕەوشی خوورماتوو دوای ڕێكەتنەكە هێشتا بە تەواوەتی ئارام نییە و لیژنەی هاوبەش ڕۆلی خۆی نەبینیوە بۆ هێوركردنەوەی ڕەوشی شارەكە.
ئەحمەد شێخلەنگەری، بەرپرسی لیژنەی ناوچەی دووزی پارتی بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "ڕەوشی ئاسایشی شارۆچكەی دوزخوورماتوو دوای ڕێكەوتنی لایەنی شیعە و كورد، هێشیایش هەر جێگر نییە و هێشتا گروپە چەكدارەكانی حەشدیشەعبی لە شارەكەدا كێشە بۆ هاووڵاتیان دەنێنەوە و ڕفێنرانی هاوڵاتیانی سڤیل، هەر ماوە."
شێخلەنگەری گۆتیشی: "بڕیار بوو مانگێك دوای ڕێكەوتنەكە هێزی ملیشیات لە ناو شاری خوورماتوو بچێتە دەرەوە و هێزە ئەمنیەكان پاراستنی شار بگرنە ئەستو، بەڵام لیژنەی هاوبەش ڕۆلی نییە لە هێوركردنەوەی ڕەوشەكە و لایەنی حەشد، ڕێكەوتنەكە پێخوست دەکەن."
بەرپرسەكەی پارتی ئەوەشی خستە ڕوو، ڕۆژانە لە گەڕەكە جیاوازەكان و لە سەر بینا بەرزەكان چەكداری نەناسراو دەبینرێ و شوێنی خۆیان قایم دەكەن.
قائید میرۆ




