دهۆک ستراتیژیی په‌ره‌پێدانی دووساڵه‌ی ڕاگه‌یاند

ئاژانسەکان-KDP.info- پارێزگای دهۆک به هاوکاریی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و یه‌کێتیی ئه‌وروپا سترایژیی خۆی بۆ په‌ره‌پێدان تا ساڵی ٢٠١٨ ڕاگەیاند.
(یوئێن.دی.پی) له به‌یاننامه‌یه‌کدا ستراتیژیی دووساڵه‌ی پارێزگای دهۆک به هاوکاریی یه‌کێتی ئه‌وروپا ڕاگه‌یاند، که له چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌ی په‌ره‌پێدانی ناوچه‌کاندایە و شه‌ش لایه‌ن لەخۆ دەگرێت کە بریتین لە، ئابووریی فرەچەشن، ناوچه‌ی جوگرافی، خزمه‌تگوزارییە دەوڵەتییەکان، ژینگه‌ی وه‌به‌رهێنان، کارایی کارگێڕی و دارایی و، هەروەها سه‌رچاوه مرۆییه‌کان.




