٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئۆپەراسیۆنەكەی پێشمەرگە، بە سەركەوتوویی كۆتایی هات

سەرچاوە: KDP.info

خازر-KDP.info- سەپەرشتیاری میحوەری خازر ڕایدەگەیێنێت، پلان و ئۆپەراسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنەوەی گوندەكانی سنووری میحوەری خازر بە سەركەوتوویی كۆتایی هات و، هێزەكانی پێشمەرگەش سەنگەرەكانیان قایم دەكەن.

(عارف تەیفوور)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "لە ئێستادا ئۆپەراسیۆن و پلانی ئازادكردنی ژمارەیەك گوندی سنووری میحوەری خازر بە ڕێكوپێكی و سەركەوتوویی كۆتایی هاتووە و، هێزەكانی پێشمەرگەیش سەرقاڵی پاككردنەوەی ناوچەكەن لە مین و بۆمبی چێنراوی تیرۆریستانی داعش، تا ماڵەكانیان بدەنەوە دەست خاوەنەكانیان و بگەڕێنەوە نێو ماڵوحاڵی خۆیان".

(تەیفوور) دەشڵێت: "هێزەكانی پێشمەرگە، لە ئێستادا خەریكن سەنگەرەكانیان دەگوازنەوە بۆ پێشەوە و قایمیان دەكەن".

جێی ئاماژەیە، لە سەعات 4ـی بەرەبەیانیی دوێنێ یەكشەممە 29-5-2016ـەوە، هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان بە فەرمان و سەرپەرشتیی ڕاستەوخۆی (سەرۆك بارزانی)، ئۆپەراسیۆنێكیان بۆ سەر مۆڵگەكانی تیرۆریستانی داعش لە چەند ناوچە و گوندێكی میحوەری خازر دەست پێ كرد و، ئەمڕۆیش پلانەكە بە سەركەوتوویی و ئازادكردنی چوار گوندی دیكە، كۆتایی هات .

 

نەشوان بەرزنجی

هەواڵی پەیوەندیدار