٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

عەقید دڵشاد: 20 كیلۆمەتری دیكەى خاكی كوردستانمان لە داعش پاك كرده‌وە

سەرچاوە: KDP.info
 
خازر-KDP.info- بەرپرسی ڕاگەیاندنی فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی كە لە بەرەكانی شەڕدایە لە گوندی وەردەك، رایگەیاند، ئەمڕۆ هێزەكانی پێشمەرگە چوار گوندی دیكەیان ئازاد كردووە و بە درێژایی 20 كیلۆمەتری دیكەی خاكی كوردستان لە تیرۆریستانی داعش پاك كراوەتەوە.
 
عەقید (دڵشاد مەولوود)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت: "هێزەكانی پێشمەرگە تا ئێستا توانیویانە چوار گوند كە پێك دێن لە گوندەكانی (وەردەك، كولەبۆر، كەزەكان و تولەبەن) كە گوندی برا كاكەییەكانن، لە تیرۆریستانی داعش پاك بكەنەوە كە دەكاتە 20 كیلۆمەتری دیكەی خاكی كوردستان".
 
بەرپرسی ڕاگەیاندنی فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی زیاتر ڕوونی كردەوە: "لە دوێنێوە لەگەڵ دەستكردن بە پرۆسەی ئازادكردنی ئەو سنوورە، تا ئێستا 12 ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراوی تیرۆریستانی داعش لەلایەن فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانان و هێزەكانی پێشمەرگە تەقێنراونەتەوە كە شەش ئۆتۆمبێل فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانان و شەشی تریش هێزەكانی پێشمەرگە تەقاندیاننەوە".
 
(مەولوود) دەشڵێت: "ئێستا ئەو شوێنانەی ئازاد كراون، سەرقاڵی پاككردنەوەیانین و دوای ئەوەیش بۆ پێشڕەویی زیاتر بڕیار لە دەستی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی كوردستانە كە (سەرۆك بارزانی)ـیە".
 
 
نەشوان بەرزنجی
 

هەواڵی پەیوەندیدار