٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

هێڵی ئینتەرنێت لە هەرێم ڕادەگیرێت

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- لەسەر داوای وەزارەتی پەروەردە و لە پێناو رێگریكردن لە قۆپیەكردن، لە كاتی تاقیكردنەوەكانی كۆتایی ساڵدا، هێڵی ئینتەرنێت لە هەرێم رادەگیرێت.

گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكوومەتی هەرێمی كورستان (ئومێد محەممەد ساڵح)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند، لەسەر داوای وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و بۆ رێگریكردن لە قۆپیكردن لە تاقیكردنەوەكانی كۆتایی ساڵی هەردوو پۆلی ٩و١٢، لە كاتی بەرێوەچوونی تاقیكردنەوەكانەوە تا كۆتایی، هێڵی ئینتەرنێت لە هەرێمی كوردستان دەبڕدرێت.

(ساڵح ) گوتیشی: "داوامان لە كۆمپانیاكان كردووە  كە پێویستە چارەیەك بۆ ئەو شوێنانە بدۆزرێتەوە كە زۆر پێویستن بۆ ئەوەی هێڵەكەیان نەبڕدرێت، لەوانە ئاساییش، بەرەی جەنگ، هەندێك لە بانكەكان و چەند شوێنێكی دیكە".

 

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار