٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پێشمەرگە، سەركەوتنێكی دیكەی تۆمار كرد

سەرچاوە: KDP.info

كەركووك-KDP.info-  بەرپرسی میحوەری ڕۆژئاوای كەركووك ڕایگەیاند، لیوای (٥) لە میحوەری ڕۆژئاوی كەركووك، هێرشێكی تیرۆریستانی داعشیان تێك شكاند و ڕاو نران، هەروەها ‌هەمەرێك و شۆفڵێكی درعكراویشیان بەجێ ماون و كەوتوونەتە دەستی پێشمەرگە.

(د. كەمال كەركووكی)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت: "سەعات یەك و چارەكـی شەوی ڕابرد (٢٩/٥/٢٠١٦)، تیرۆریستانی داعش هێرشیان بۆ سەر سەنگەرەكانی میحوەری رۆژئاوای كەركووك لە سنووری لیوای (٥) دەست پێ كرد و، پێشمەرگە قارەمانەكانیش مەردانە لێیان هاتنە دەست و سەرەڕای تێكشكاندنیان، راویشیان ناون".

(كەركووكی)، پێوەست بە زیانی تیرۆریستانیش ئاماژەی دا: "هەمەرێك و شۆفڵێكی درعكراوی تیرۆریستانیش بەجێ ماون و كەوتوونەتە دەستی پێشمەرگە سەربەرزەكانی لیوای پێنج".
 

هەواڵی پەیوەندیدار