٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

داعش لە گوێڕیش گورزی كوشندەی بەركەوت

سەرچاوە: KDP.info
(جەمال مۆرتكە).

گوێڕ-KDP.info-  بەرپرسی میحوەری گوێڕ دەڵێ، تیرۆریستانی داعش لە میحوەری گوێڕ لە چەند ناوچەیەك هێرشیان كردووە، بۆ ئەوەی گوشاری سەر تیرۆریستانیان لە میحوەری خازر كەم بكەنەوە، بەڵام سەركەوتوو نەبوون و گورزی كوشندەیان بەركەوتووە.

فەرماندە (جەمال مۆرتكە)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "لە بەیانییەوە تیرۆریستانی داعش لە چەند ناوچەیەك هێرشیان كردووە و تۆپبارانیان دەست پێ كردووە، بەڵام خۆشبەختانە شكستیان برد و گورزی كوشندەیان بەركەوتووە".

(مۆرتكە) گوتیشی، مەبەستیان لەو هێرشانە بۆ ئەوەیە كە، ئەو گوشارەی هێزی پێشمەرگە لە میحوەری خازر لە هێرشكردن بۆ سەر داعش دروستی كردووە، كەمی بكەنەوە، بەڵام سەركەوتوو نەبوون.

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار