موقه‌ده‌م جه‌عفه‌ر: گه‌یشتینه گوندى موفتى و له پێشڕه‌وییش به‌رده‌وامین

خازر-KDP.info- فه‌رمانده‌یەکی هێزى زێره‌ڤانى رایگه‌یاند، پێشمه‌رگه ئێستا له ناو گوندى موفتى دان و پێشڕه‌وییه‌كانیشمان به‌رده‌وامین به‌ره‌و گونده‌كانى تر تا به‌ته‌واوى له تیرۆریستانى داعش پاكیان بكه‌ینه‌وه.
موقه‌ده‌م(جه‌عفه‌ر كه‌ریم) فه‌رمانده‌ى به‌تالیۆنى دووى هێزى یه‌ك سوپاى 4 ى زێره‌ڤانى له میحوه‌رى خازر، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: " هێزه‌كانى پێشمه‌رگه ئێستا گه‌یشتینه ناو گوندى (موفتى) به‌ته‌واوى ئه‌و گونده ئازاد كرا ".
موقه‌ده‌م(جه‌عفه‌ر) گوتیشى: " تیرۆریستانى داعش زیانى زۆریان هه‌یه و هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ش له پێشڕه‌وییه‌كانمان به‌رده‌وامین به‌ره‌و گونده‌كانى تر تا له تیرۆریستانى داعش به‌ته‌واوى پاكیان بكه‌ینه‌وه.
نه‌شوان به‌رزنجى




