لە گوێڕدا پێشمەرگە هێرشێکی داعشی شکاند

گوێڕ-KDP.info- جێگری سه‌رپه‌رشتیاری میحوه‌ری گوێڕ ـ مه‌خموور ڕایده‌گه‌یێنێت: هێزه‌كانی پیشمه‌رگه هێرشێكی خۆكوژی تیرۆریستانی داعشیان تێك شكاند و چەند خۆكوژیان ته‌قانده‌وه.
(د. ئاراس حه‌سۆ میرخان) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت: "سەعات ٣ی دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شه‌ممه تیرۆریستانی داعش بە ٥ تیرۆرستی خۆكوژه‌وه له سنووری نێوان گوندی كوشاف و سوڵتان‌عه‌بدوڵاوە هێرشیان هێنا بۆ سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی هێزی پێشمه‌رگه، به‌ڵام هه‌ر زوو به‌ر له‌وه‌ی بگه‌ن به سه‌نگه‌ره‌كان، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه سێانیانیان ته‌قانده‌وه و دووی تریش هه‌ڵاتن، به‌ڵام هێزه‌كانی پێشمه‌رگه نه‌یاهێشت هه‌ڵبێن و ئه‌وانیشیان كوشت و لاشه‌كانیان له‌ژێر ده‌ستی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌دایە."
(د. ئاراس) دەیشڵێت، تیرۆرسته‌كان چواریان بە گوللەی هێزه‌كانی پیشمه‌رگه ته‌قێنرانه‌وه به‌ڵام یه‌كێكیان كوژرا و، پشتێنه خۆكوژییه‌كه‌ی نەتەقییەوە و، وا ئێستا تیمه‌كانی ئه‌ندازیاری خه‌ریكی پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ین.
نه‌شوان به‌رزنجی




