٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

تیرۆریستانی داعش ئەوە پێنجه‌م جارە چه‌كی كیمیایی دەوەشێنن‌

سەرچاوە: KDP.info

زو‌ممار-KDP.info- یاریده‌ده‌ری فه‌رمانده‌یی دهۆك له‌ میحوه‌ری زوممار ڕایده‌گه‌یێنێت تیرۆریستانی داعش چه‌كی كیمیایییان له‌ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ داوە‌ و، کۆمەڵێ خەڵکی لاشەڕ (مه‌ده‌نی) پێی نەخۆش کەوتوونە.

 

عه‌مید (عومه‌ر بۆسه‌لی) یاریده‌ده‌ری فه‌رمانده‌یی دهۆك له‌ میحوه‌ری زوممار، بە ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "تیرۆریستانی داعش بۆ جاری پێنجه‌مه‌ له‌ میحوه‌ری زوممارەوە بە چه‌كی كیمیایی لە هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ و خەڵکی لاشەڕ دەدەن؛ دوێنێ هه‌ینییش له‌ گوندی كارێز كه‌ ده‌كه‌وێته‌ به‌رامبه‌ر سه‌ربازگه‌ی كه‌سكێ بە گوللەتۆپی کلۆردار ده‌ستیان به‌ تۆپباران كرد؛‌ چل پەنجا کەسێكی خەڵكی گونده‌كه‌ پێی نەخۆش کەوتوونە و، بردنیان بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌و سنووره‌ و چاره‌سه‌ر كران."

 

عه‌مید (عومه‌ر) گوتیشی: "ڕۆژانه‌ تیرۆریستانی داعش له‌م سنووره‌ به‌ گوللەهاوه‌ن و گوللەكاتیوشای کیماییدار پەلامارمان دەدەن."

 

نەشوان بەرزنجی

هەواڵی پەیوەندیدار