ڤلادیمێر پووتین: پرسی كورد له سووریا پێوه‌ندی به ئێمه‌وه نییه

هه‌ولێر-KDP.info- سه‌رۆكی ڕووسیا(ڤلادیمێر پووتین) ڕوونی كرده‌وه ئه‌و پرسه چییه وڵاته‌كه‌ی له سووریادا سه‌رقاڵ كردووه؛ ئاشكرایشی كرد كه، پرسی كورد پێوه‌ندیی به ڕووسیاوه نییه.
ئاژانسی سپۆتنیك نزیك له حكوومه‌تی ڕووسیایی، پرسیارێكی ڕۆژنامه‌نووسانی بڵاو كردووه‌ته كه له كۆتایی سه‌ردانه‌كه‌یدا له یۆنان له (ڤلادیمێر پووتین)یان كردووه و، ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌یه داخۆ ڕووسیا له سووریادا خه‌ریكی چییه؟، ئایا پرسی كوردی له سووریادا ڕووسیای به خۆیه‌وه سه‌رقاڵ كردووه؟، سه‌رۆكی ڕووسیا له وه‌ڵامدا ده‌ڵێ: ''به‌و پرسه‌وه سه‌رقاڵ نین و پێوه‌ندی به ئێمه‌وه نییه، به‌ڵكه پرسێكه پێوه‌ندی به گه‌لی كورد و ئه‌و حكوومه‌تانه‌وه هه‌یه كه كورد تێیاندا ده‌ژیێن.''
(پووتین) هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: ''ڕووسیا به له‌نێوبردنی گرووپ و ڕێكخراوه تیرۆریستییه‌كان و پارێزگاری له ده‌سته‌ڵاتی شه‌رعی له‌و وڵاته‌یه تا نه‌ڕووخێت؛ نامانه‌وێ خاكی سووریا وه‌ك لیبیا و سۆمالی لێ بێ. نامانه‌وێ ئه‌مانه ڕوو بده‌ن.''
شیاوی ئاماژه‌یه، لێدوانه‌كانی (پووتین) هاوكاتن له‌گه‌ڵ ئه‌و مه‌شق و راهێنانه سه‌ربازییانه‌ی كه ئه‌مه‌ریكا به سوپای سووریای دیموكراتی ده‌كات و، بۆ هێرشكردنه سه‌ر ره‌ققه و رزگاركردنی سازی ده‌دات.




