داعش تاوانێكی دیكه‌ی دژ به كورددانی كاكه‌یی و شه‌به‌ك ئه‌نجام دا

هه‌ولێر-KDP.info- چوار رۆژ ده‌بێ تیرۆریستانی داعش گونده‌كانی كوددانی كاكه‌یی و شه‌به‌ك ده‌ڕمێنن و ده‌یانسوتێنن؛ به‌رپرسێكی كاكه‌ییه‌كانیش ده‌ڵێ، پێنج گوندی كاكه‌یی به ته‌واوی خاپوور كراون.
(حه‌بیب كاكه‌یی) به‌رپرسی لیژنه‌ی ناوچه‌ی خازری پارتی دیموكراتی كوردستان، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاند، "ماوه‌ی چوار رۆژه تیرۆریستانی داعش له سنووری ده‌وروبه‌ری مووسڵ، ده‌ستیان كردووه به سووتاندنی گونده‌كانی كاكه‌یی و، پێنج گوندمان كه‌ده‌كه‌ونه سنووری چنگی تیرۆریستانی داعشه‌وه به خانوو و ره‌ز و باخه‌وه سووتێندراون، من به چاوی خۆم دیمه‌نی سووتاندنی گونده‌كانی كاكه‌یی و برایانی كوردی شهبهكم دینوه، هه‌ڵبه‌ته جگه له گونده‌كانی كاكه‌یی، گونده‌كانی كوردانی شه‌به‌كیش كه‌وتوونه‌ته به‌ر په‌لاماری داعشانه‌وه.''
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی (كاكه‌یی)، هه‌ریه‌ك له گونده‌كانی (كۆله بۆر، كهبهبڕر، گه‌زه‌كان، وه‌رده‌ك، تۆلهبهند) به‌ر هێرشی سووتان و وێرانكردن كه‌وتوون و به‌ته‌واوی خاپوور كراون؛ وه‌ك ئه‌و گوتی هۆكاری سووتاندنی گونده‌كانی ناوچه‌كه‌یش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه، گرووپی تیرۆریستی داعش توانای پارێزگاری له‌خۆی نه‌ماوه و، ده‌یه‌وێ له كاتی ڕاكردنیان ته‌نها زه‌ویی ناوچه‌كه بۆ خه‌ڵكه‌كه‌ی بمێنێته‌وه.
قائید میرۆ




