پارێزگای هەولێر روونکردنەوە لەسەر رووخاندنی مزگەوتێک دەدات

هەولێر-KDP.info- پارێزگای هەولێر روونکردنەوە لەسەر رووخاندنی مزگەوتێک لە هەولێر دەدات و رایدەگەیێنێت، شوێنی ئەو مزگەوتە لە گەڕەکی پێنجی حەسارۆک لە هەولێر، لە نەخشەدا بۆ سەوزایی دانراوە و پێشتر لەسەر داوای خەڵکی ئەو گەڕەکە مزگەوتێکی کاتی تێدا دروست کراوە.
دەقی روونکردنەوەکەی پارێزگای هەولێر
سەبارەت بەو دەنگۆ و بانگەشە نارەوایانەی كە بۆ مەبەستی خراپەكاری و ورووژاندنی هەستی خەلكی ئیماندار باس لە تێكدانی مزگەوتێك لە گەرەكی پێنجی حەسارۆك دەكەن كە گوایە شارەوانی هەولێرو ئەوقاف و پارێزگای هەولێر تێكیانداوە و لەزۆر سایت و پێكەی ئەلیكترۆنی و تۆڕە كۆمەلایەتییەكان وەكو هەلمەتێكی چەواشەكارانە وێنەی مزگەوتێكی بە گومەزو منارەی وێرانكراویان دابەزاندووە كە گوایە ئەوە مزگەوتە تێكدراوەكەیە ، هەربۆیە بەپێویستی دەزانین بۆ رای گشتی و بەرچاوروونی خەلكی هەولێرو هەموو كوردستان ئەم روونكردنەوە بدەین :
1- هەولێر وەك چۆن بەدرێژایی مێژووی پڕ لەسەرفرازی خۆی شاری خودا پەرستی و ئایینداری و پێكەوەژیانی برایانە بووە و نموونەی شارێكی كەم وێنەی جیهانی ئیسلامییە كە پتر لە پێنج سەد مزكەوتی شایستەو پڕ لە خزمەتگوزاری تێدایە كە لە زیاتر لە چوار سەد مزكەوت نوێژی هەینی و وتار دەدرێت و سەدان هەزار كەس بە دلنیایی و لەكەشوهەوای ئارام و فەزای ئایینداری نوێژو فەریزەو تاعەت دەكەن و وەكو سیاسەتێكی پابەند بە بنەمای رێزگرتن لە ئایین و دلسۆزیی بۆ ریبازی خودا هەموو ئاسانكاری پێویستیش كراوە بۆ دروستكردنی مزگەوتی شایستەو جوان كە شایانی خوداپەرستی و دلنییایی و ئارامیی رۆح و ویژدانیی خەلكی ئیماندار بێت .
2- ئەم شوێنە كە شوێنی سەوزاییە لەسەر داوای بەشێك لەخەلكی پێنجی حەسارۆك لە جیاتی چادرو خێوەت كە داوایان وابوو ، بەشێوەی كاتی بە پی ڤی سی وەكو موسەلا و شوێنی نوێژكردن بۆیان دروستكرا و بەتەكلیفیش پێش نوێژیكیان بۆدانرا لەلایەن بەرێز وەزیری ئەوقافی پێشووتر تا مزگەوتێك بە پێی مواسەفات و رێنمایی ئەوقاف و بەشێوەی سەردەمیانە لە گەرەكەكە تەواو دەبێت .
3-ئیستا ماوەی حەوت مانگە مزگەوتێكی شایستە و بەتەواوی رێنمایی و مواسەفاتی ئەوقاف لەسەر رووبەری حەوت هەزار مەتری دووجا بەناوی مزگەوتی حاجی حسێن عەلیاوەیی لەو گەرەكە تەواوكراوەو بەفەرمی كراوەتەوە بە حەرەمێكی گەورە و هۆلی بۆنەكان و حوجرەی فەقێیان و هەموو خزمەتگوزارییەكی سەردەمیانە كە تەنها سەد مەتریش لەو شوێنەی نوێژكردن كە بەشێوەی كاتی و لەسەر شوێنێكی سەوزایی دروستكرابوو دوورە ، هەربۆیە لەسەر داوای خەلكی گەرەك و بەپێی لیستێكی ئیمزاكانیان كە دراوەتە شارەوانی و ئەوقاف و پارێزگا داوایان كردووە موسولا و شوینی نوێژكردنە كاتییەكە هەلبگیرێت و شوێنەكە بكرێتە سەوزایی و باخچە بۆ خزمەتی گەرەك .
4-هەربۆیە شارەوانی بەئەركی فەرمی و ئەخلاقی خۆی هەستاوەو قسەو گفتوگۆی لەگەل خەلكەكەی ئەو شوێنە كردووە كە ئەگەر رێگەبدەن شوێنی نوێژكردنەكە هەلبگیرێت و شوێنەكە بكەنە باخچەو سەوزایی بۆ سوودی گشتی چونكە لەرووی شەرعییەوە مزگەوتی شایستەیان بۆ دروستكراوەو ئەو زەروورەتە ناچارییە نەماوە كە ئیتر لەناو پی ڤی سی و شوینێكی ناشایستە نوێژ بكرێت و تا ئێستاش هیچ رێوشوێن و ئیجرائات نەكراوە بۆ هەلگرتنی موسەلاكە ، وەك ئەوەی كە وێنەی مزگەوتی بە گومەزو منارەی وێرانكراویان بلاوكردۆتەوە و خەلك بەلارێدا دەبەن و فرمێسكی تیمساح دەبارێنن ، ئێمە لەوەلامیاندا بە ئایەت و كەلامی پەروەردگار وەلامیان دەدەینەوە كە دەفەرموێت { یاأیها الژین ێمنوا إن جاوكم فاسق بنبأ فتبینوا أن تصیبوا قوما بجهالە فتصبحوا علی ما فعلتم نادمین } ، ئەو قسەو بانگەشەو بوختانانەی كە لێرەو لەوێ باسی دەكەن بەشێكن لە چەواشەكاری و بەلاڕێدا بردنی خەلك و مەرامی خراپەكاری و فیتنەو دووبەرەكی لەپالدایە و بەمافی خۆشمانی دەزانین لەرێگەی یاسا داوایان لەسەر تۆماربكەین .
5-ئەوەش دووپات دەكەینەوە كە ئەو كەس و لایەنانەی ئەو بانگەشە و بوختانانە هەلدەبەستن نەلە ئێمەو حكومەت و خەلكی هەولێر مولتەزیمترو پابەندترن بە ئایینی خوداو نە پەرۆشتریشن بۆ خزمەتی ئایین و پێكەوەژیانی برایانەو لێبوردەیی و هەرگیز ناشتوانن خەلك بەلارێدا ببەن و ناشتوانن مەبەستە خراپەكانیان لەپال قسەی بریقەدار و ورووژاندنی هەستی خەلكەوە بەدیبێنن و بە پشتەوانی خودا تەنها شەرمەزاری و روو زەردییان بۆ دەمێنێتەوە .
راگەیاندنی پارێزگای هەولێر
26/5/2016




