٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ملیۆنە دۆنمێک زەویوزاری کورد و تورکمانەکانی کەرکووک هێشتا هەر دابڕ کراوە و، نەیاندراوەتەوە

سەرچاوە: KDP.info

کەرکووک-KDP.info-  بەڕێوەبەری کشتوکاڵی کەرکووک ئاشکرای کرد، سەرەڕای بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران تاوەکو ئێستا وەزارەتی دادی عێراق ئامادە نییە بڕیار بدات کورد و تورکانەکانی کەرکووک زەویوزارە دابڕکراوەکەیان پێ بدرێتەوە؛ دیارە لە سەردەمی بەعسدا کورد زەویوزاری زۆری لێ دابڕ کرا؛ وا هێشتا ملوێنۆ دۆنمێیکی ماوە بیدەنەوە بە خاوەنەکەیان.

بەڕێوەبەری کشتوکاڵی کەرکووک (مەھدی مبارەک) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "تاوەکو ئێستا کێشەی زەویوزار لە کەرکووک بەردەوامە و چارەسەر نەکراوە؛ زیاتر لە یەک ملیۆن دۆنم هەر وا دابڕ کراوە؛ ئەگەرچی کاروباری باکوور لە لایەن ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقەوە بڕیاری داوە هەر زەوییەک دابڕ کرابێ دەشێ بدرێتەوە بە خاوەنەکەی، بەڵام وەزارەتی دادی عێراق جێبەجێی ناکات؛ جگە لەوەش ئەو بڕیارانەی سەرکردایەتی بەعس یەک جار خوێندنەوەی لێ کراوە لە پەرلەمان وەکو خۆی ماوەتەوە."

گوتیشی، هەر ٩٠هەزار دۆنمە زەوییەکی گرێبەست دراوەتەوە بە خاوەنە ڕاستەقینەکەیان، ئەوەش بە ھەوڵی بەڕێوەبەرایەتیی کشتوکاڵ و وەزارەتی کشتوکاڵ.
(مبارەک) ڕوونیشی کردەوە، ئەو ملوێنە دۆنمەزەوییە ھەمووی مڵکی کورد و تورکمانە و، وەختی خۆی کراونەتە گرێبەست بۆ عەرەباندنی ناوچەکە؛ دیارە ساڵی ٢٠٠٧ هەر ھەموویمان ھەڵوەشاندتەوە بەپێی بڕیاری لیژنەی باڵای مادەی ١٤٠ کە ژمارەیان شەشھەزار گرێبەست دەبێت.
بڵند ئیبراھیم 

هەواڵی پەیوەندیدار